سی ئێن ئێن : ئەمریکا ١ میلیارد دۆلار لە پارە بلۆکە کراوەکانی ئێران ئازاد دەکات
پەیامی کورد ... سی ئێن ئێن : ئەمریکا ١ میلیارد دۆلار لە پارە بلۆکە کراوەکانی ئێران ئازاد دەکات .
لەگەڵ تێپەڕبوونی دوو مانگ لە دەستپێکردنی گفتۆگۆە ناوفەرمییەکان بۆ زیندوو کردنەوەی بەرجام ، دەوڵەتی واشینتۆن بە نیازە ١ میلیارد دۆلار لە دارایی یە بلۆکە کراوەکانی ئێران لە ئەمریکا بۆ خەرکردن و کەلک وەرگرتن لە کارگەلی مرۆڤ دۆستانەدا ئازاد بکات .
کەناڵی هەواڵی سی ی ئەمریکا ڕۆژی پێنجشەممە ٦ی مەی بە ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە لە زاری ٣ کەسی نزیک لەم ووتووێژانەی ئەم دواییە نووسیویەتی کە ڕوون نییە ئایا ئازاد کردنی ئەم پارە بە شێوەی تاک لایەنە لە لایەن ئەمریکاوە ئەنجام دەدرێت یا نە ، بەڵام یەکێک لە شک و گەمانکان ئەوەیە کە ئەم هەنگاوە بۆ نیشان دانی نییەت باشی واشینتۆن بۆ تاران ئەنجام دەدرێت .
بە پێی نووسراوی ماڵپەڕی فەرمی سی ئێن ئێن ، ئەم بڕە پارەیەی کە دەوڵەتی بایدن بڕیار وایە بە قازانجی ئێران ئازادی بکات بە شێوەی نەقدی و ڕاستەوخۆ بەم ووڵاتە نادرێت بەڵکوو لە ڕێگای کەناڵێکی سویسڕی کە بەناوبانگە بە " ڕێکخراوی تیجاری مرۆڤدۆستانەی سویسڕا " تەرخان دەکرێت . ئەم کەناڵە تایبەت بۆ ئەم کارە ساڵی ڕابردوو درووست کراوە تاکوو لەم ڕێگایەوە توانای دەستڕاگەێشتن بە هاوکاریگەلی مرۆڤدۆستانە وەکوو خواردن و دەرمان بە بێ پێشێلکردنی گەمارۆوەکانی ئەمریکا بۆ ئێران دەستەبەر بکرێت .
ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە