سی ئێن ئێن : بەرپرسانی ڕووسیا لە ئێران بۆ چۆنیەتی بەرکارهێنانی فڕۆکەگەلی بێفڕۆکەوانی ئێرانی ڕاهێنان دەکەن

پەیامی کورد   ...  سی ئێن ئێن : بەرپرسانی ڕووسیا لە ئێران بۆ چۆنیەتی بەرکارهێنانی فڕۆکەگەلی بێفڕۆکەوانی ئێرانی ڕاهێنان دەکەن

ئاژانسی هەواڵی ''سی ئێن ئێن'' لە زاری بەرپرسێکی ئەمریکییەوە باسی لەوە کردووە کە زانیارییەکان نیشان دەدەن بەرپرسانی ڕووسیا لە حەفتەکانی ڕابردوودا لە ئێران خەریکی ڕاهێنان بۆ چۆنیەتی بەکارهێنانی دڕۆنەکانی ئێرانن.

ئەو بەرپرسە ئەمریکییە، ئەو ڕاهێنانەی بۆ بەشێک لە گەڵاڵەی فرۆشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئێران بە ڕووسیا گەڕاندووەتەوە.

ناوبراو وتوویەتی زانیاریگەلی پەیوەندیدار بە بەڕێوەچوونی ئەو خولە ڕاهێنانە لەم دواییانەدا لە حاڵەتی نهێنی دەرچووە

لە حەفتەکانی ڕابردوودا، ژمارەیەک لە بەرپرسانی ئەمریکی بەرامبەر ناردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی درووستکراوی ئێران بۆ ڕووسیا، بۆ کەڵک وەرگرتن لە شەڕ دژی ئۆکراین هۆشدارییان دابوو.

ڕۆژێک دوای سەفەرەکەی  ڤلادێمیر پووتین سەرۆککۆماری ڕووسیا بۆ تاران، بەرپرسانی پێنتاگۆن، ڕێکخراوی سیا و وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە هۆشداری دان بەرامبەر هەر چجۆرە هەوڵێکی ڕێژیمی ئێران لە پێدانی دڕۆن بە ڕووسیە کە لەگەڵ ئۆکراین لە شەڕدایە، ئەمەیان بە نیشانەی تووشبوونی مۆسکۆ بە گۆشەگیری جیهانی لە ئاکامی ئەو شەڕەدا زانی.


ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە