سی ئێن ئێن : وێنەگەلی سەتەلایتی هەواڵ لە دامەزراندنی دامەزراوەگەلی نیزامی و ئەتۆمی لە ناوچەی بەستەڵەکی ڕووسیا دەدات

پەیامی کورد      ...    سی ئێن ئێن  : وێنەگەلی سەتەلایتی هەواڵ لە دامەزراندنی دامەزراوەگەلی نیزامی و ئەتۆمی لە ناوچەی بەستەڵەکی ڕووسیا دەدات . 

وێنەگەلی نوێی سەتەلایتی نیشاندەری ئەوەیە کە ڕووسیا لە بەشێک لە بەستەڵەکی باکوور خەریکی ساخت و سازی دامەزراوەیەکی سەربازی و نیزامی تیکبەستراو بە چەکی ئەتۆمی یە .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە سی ئێن ئێن ئەم ناوچەیە سەر بە ڕووسیایە بەڵام مۆسکۆ پێشتر ئەم ناوچەیەی بە هۆی ئەوەی کە بۆ نیشتەجێ بوون و بستەڵەکی بوونی گرینگییەکی تایبەتی پی نەدەدا . بەڵام کێشە و گرفتگەلی گۆڕانکاری کەش ە هەوا و گەرم بوونی گۆی زەوین بووەتە هۆکار تاکوو ڕووسیا بە دوای باڵاتربوونی سەربازی و نیزامی و بە دەستهێنانی بەرژەوەندی تیجاری لە ناوچەی بەستەڵەکی بێت . کارناسانی چەک و بەرپرسانی ڕۆژئاوایی پێشتر لەمبارەیەوە نیگەرانی خۆیان سەبارەت بە چەکگەلی پێشکەوتووی ئەژدەری ڕووسی ڕاگەیاندبوو .

کارناسان سەبارەت بە پاشهاتەکانی ژینگەیی تاقیکردنەوەی چەکگەلی ئەتۆمی ڕووسیا نیگەرانی خۆیانیان راگەیاندووە .

بە پێی ڕاپۆرتێک بەرپرسانی ئەمریکی لە هەوڵە ئاشکراکانی مۆسکۆ بۆ زیاتر دزە کردن لە باکووری ڕێگاگەلی دەریایی نیگەرانی خۆیانیان دەربڕیوە .

بە پێی چالاکییە نوێیەکانی ڕووسیا ، خاڵی هەڵگرتن و گواستنەوەی دەریایی لە نۆروێژ و ئالاسکا و لە درێژایی کەنارئاوەکانی باکووری ڕووسیا بەرەو زەریای ئەتڵەسی باکووری دەڕوات و بەم پێیە بە درێژایی ڕێگای گەیشتن بە ئەورووپا لە ئاسیا کە لە ڕێگەی کەناڵی سوئێزەوە ئەنجام دەدرێت ، لە ڕێگەیەکی نوێیەوە نیوە دەکرێت .

 


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە