سی ئێن ئێن : کۆریای باکوور دوو مووشەکی بالێستیکی هاوێشتووە

پەیامی کورد     ...    سی ئێن ئێن : کۆریای باکوور دوو مووشەکی بالێستیکی هاوێشتووە .

کەناڵی تەلەفزیۆنی سی ئێن ئێن لە زاری بەرپرسێکی باڵای ئەمریکییەوە ڕایگەیاند کۆریای باکوور دوو مووشەکی بالێستیکی هاوێشتووە .

بە پێی ڕاپۆرتێک ئەم سەرچاوەیە ووتوویەتی ، ئەم هەواڵە لە لایەن ڕێکخراوی هەواڵگری ویلایەتە یەکگرتووەکان ەوە خراوەتە ڕوو . بە شێوەیەک کە سی ئێن ئێن جەخت دەکاتەوە ئەرتەش و ڕێکخراوی هەواڵگری ویلایەتەیەکگرتووەکان خەریکی شیکردنەوە و لێکدانەوەی داتاکانی هاوێشتنن تاکوو دەستنیشانی بکەن چ جۆرە لەم مووشەکە هاوێشتراوە و دووری فڕینی ئەم مووشەکە لە ئاستێکدا بوە .

وەزارەتی بەرگری ژاپۆن پێشتر ڕایگەیاندووە مووشەکێک کە ئەگەری ئەوە دەکرێت کە بالێستیک بووبێت ، سەرلە بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە کۆریای باکوور ەوە هاوێشتراوە . هەروەها ووتراوە ئەم مووشەکە لە دەرەوەی ناوچەی سنوورداری ئابووری ژاپۆن ەوە کەوتووەتە خوارەوە و هیچ زەرەر و زیانێکی بەم ووڵاتە نەگەیاندووە .

 


ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە