سێئوول : کۆریای باکوور " وای نیشاندا " مووشەکێکی زۆر تایبەتی تاقی کردووەتەوە
پەیامی کورد ... سێئوول : کۆریای باکوور " وای نیشاندا " مووشەکێکی زۆر تایبەتی تاقی کردووەتەوەە
سێئوول ڕایگەیاند هەفتەی ڕابردوو کۆریای باکوور مووشەکێکی زۆر تایبەتی نوێی تاقیکردووەتەوە .
کۆریای باشوور ڕایگەیاند لەم دواییانە کۆریای باکوور سەبارەت بە تاقیکردنەوەی مووشەکێکی بالێزتیکی دوورگە پەیمای گەشەسەندووی نوێی ڕەت کردەوە و مووشەکی تاقیکراوە هەمان مووشەکە کەم هیزەکەیە کە پێشتر تاقیکردنەوەی ناسەرکەوتووی هەبووە .
کۆریای باکوور هەفتەی ڕابردوو ڕایگەیاند کە گەورەترین و بەهێزترین مووشەکی بالیستیکی دوورگەپەیمای خۆی تاقیکردەوە و کیم جوونگ ئوون ، ڕابەری کۆریای باکوور کە بە تایبەتی لە سەر تاقیکردنەوەی ئەم مووشەکە بە ناوی " هووواسوونگ – ١٧ " چاودێری هەبوو ، ڕایگەیاند کە ئەم مووشەکە نوییە کۆڵەگەیەکی هێڵەرەوەی بۆ پێش گرتن لە شەڕی ئەتۆمی یە .
بەڵام ئاژانسی هەواڵی فەڕەنسا لە زاری وەزارەتی بەرگری کۆریای باشوور نووسی کە سێئوول و واشینتۆن ئێستا بەم دەرئەنجامە گەیشتوون کە مووشەکی تاقیکراوە لە جۆری " هووواسوونگ – ١٥ " بووە کە پیوونگ یانگ لە ساڵی ٢٠١٧ ئەوەیان تاقیکردبووەوە .بەرپرسانی کۆریای باشوور ڕاگەیاندنی هەواڵی ناڕاست لە تاقیکردنەوەی مووسەکی بالیستیکی لە لایەن پیوونگ یانگ ەوەی هەنگاوێک لە ڕاستای قەرەبووکردنەوەی تاقیکردنەوەی ناسەرکەوتوو لە ١٦ی مارس ڕاگەیاندووە ، هەواڵێک کە میدیاکانی کۆریای باکوور هیچ بابەتێک لە سەر ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی ناسەرکەوتوو بڵاو نەکردەوە . تاقیکردنەوەیەکی ناسەرکەوتوو کە بە بڕوای یەکێک لە نوێنەرانی کۆریای باشوور ، لەوانەیە بە ئەگەرێک هاووڵاتیانی پیوونگ یانگ ی تووشی شۆک کردووە و دەیتوانی لە سەر بیروڕای گشتی سەبارەت بە حکوومەتی کیم جوونگ ئوون کاریگەری هەبێت .
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە