سێرگی لاڤرۆڤ : "ووڵاتانی ڕۆژئاوا بەڵێنەکانیان لە ڕێککەوتنی دانەوێڵەدا جێ بەجێ نەکرد".
پەیامی کورد ... سێرگی لاڤرۆڤ : "ووڵاتانی ڕۆژئاوا بەڵێنەکانیان لە ڕێککەوتنی دانەوێڵەدا جێ بەجێ نەکرد".
سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی ڕێڕەوی دانەوێڵەدا، ووڵاتانی ڕۆژئاوا ئەو بەڵێنانە جێبەجێ ناکەن کە بە ڕووسیایان داوە و ڕایگەیاندووە؛
"ئەگەر مەرجەکانمان لە ڕێککەوتنی دانەوێڵەدا جێبەجێ بکرێن، ئەوە دەچینە ناو ڕێککەوتنەکەوە".
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لاڤرۆڤ لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا دوای دیدار لەگەڵ هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا قسەی کرد. لاڤرۆڤ باسی لەوەش کرد، لەگەڵ هاکان فیدان قسە دەکات سەبارەت بە پێشنیازی پووتین، سەرۆککۆماری ڕووسیا، کە ڕایگەیاندووە، بە هاوکاری قەتەر یەک ملیۆن تۆن دانەوێڵە بۆ تورکیا بنێردرێت و دوای جیاکردنەوەی دانەوێڵە لە تورکیا، ڕەوانەی ئەو وڵاتانە بکرێت کە پێویستیان بە دانەوێڵە هەیە، بەتایبەتی ووڵاتانی ئەفریقیا.
لاڤرۆڤ ئاماژەی بەوەشکرد، وڵاتانی ڕۆژئاوا پێویستیان بە هەنگاونان هەیە بۆ دەستپێکردنەوەی ڕێککەوتنی دانەوێڵە و بەردەوامیشی دا؛
"هەرچەندە ئێمە کارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بەرز دەنرخێنین، بەڵام بەڵێنگەلێک هەن کە ووڵاتانی ڕۆژئاوا جێبەجێیان نەکردووە". ئەگەر مەرجەکانی گرێبەستەکە جێبەجێ کرا، دەگەڕێینەوە سەر گرێبەستی پێشوو. ئێمە سیاسەتی دەرەوەی تورکیا زۆر بە نرخ دەزانین. سەرەڕای هەوڵی ووڵاتانی ڕۆژئاوا، سیاسەتی تورکیا بەرز دەنرخێنین. لەم بابەتەدا ئێمە بە شێوەیەکی ئەرێنی دەجووڵێنین، وەک هاوبەشی یەکسان و لەسەر بەرژەوەندی هاوبەش.
ئێمە دەمانەوێت لە پرسەکانی وەک ووزە و گەشتیاری و کشت وکاڵ دا پێکەوە کاربکەین بەو مەرجەی قەبارەی بازرگانی نێوان هەردوو دەوڵەت زیاد بکەین. هەرچەندە ڕۆژئاوا بەربەست درووست دەکەن، بەڵام ئێمە بەردەوامین لە کارەکانمان.
ئێمە ئامادەین بۆ ئامادەکردنی گاز و وەک بنەمای کەرتی وزە بۆ پڕۆژە ستراتیژییەکانی دیکەمان.
هەروەها باسمان لە پرسی ئۆکراین کرد و ئۆفەرەکەی زلێنسکی هەرگیز لەلایەن ئێمەوە قبووڵ ناکرێت.
هەروەها باسمان لە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و سووریا کرد. باسمان لەوە کرد کە پێویستە چی بکەن بۆ کردنەوەی ڕێگاکانی چوونە ژوورەوە لە قەوقاز بۆ پرۆسەیەکی سەقامگیر”.
ئەم بابەتە 11984 جار خوێندراوەتەوە