سێناتۆری ئەمریکی: شاردنەوەی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا تەنیا بە هیوای گرێبەستی ئەتۆمی، زۆر گەمژانە و ترسنۆکانەیە
پەیامی کورد ... سێناتۆری ئەمریکی: شاردنەوەی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا تەنیا بە هیوای گرێبەستی ئەتۆمی، زۆر گەمژانە و ترسنۆکانەیە.
سێناتۆری ئەمریکی: هێرشە ڕاستەوخۆوەکانی ئێران بۆسەر هێزە ئەمریکییەکان مەشارنەوە .
مارکۆ ڕۆبیۆ نوێنەری کۆماریخوازەکانی کونگرەی ئەمریکا، ڕایگەیاند : ' شەوی چوارشەممە هێزەکانی کۆماری ئیسلامی هێرشی کردوەتە سەر بنکەی چەکداری «التنف» لە سووریا کە بنکەیەکی سەربازی ئەمریکییە.
سێناتۆر ڕۆبیۆ ووتی بایکۆتی هەواڵەکانی ئەم هێرشە و باس نەکردنی ئەم ئاژاوەگێڕییە، تەنیا بە هیوای گرێبەستی ناوەکی، زۆر گەمژانە و ترسنۆکانەیە.
چاودێری مافی مرۆڤی سووریا، شەوی چوارشەممە ٢٨ی ڕەزبەر، ڕایگەیاند فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی کۆماری ئیسلامی هێرشیان کردۆتە سەر بنکەی سەربازی «التنف» لە باشووری سووریا.
ئەم بابەتە 11985 جار خوێندراوەتەوە