سێنتکام سەبارەت بە لێکەوتە و دەرئەنجامەکانی هێرشی بریکارانی ئێران بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا هۆشداری دەدات
پەیامی کورد ... سێنتکام سەبارەت بە لێکەوتە و دەرئەنجامەکانی هێرشی بریکارانی ئێران بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا هۆشداری دەدات
ووتەبێژی سێنتکام جەختی لەوە کردەوە، ئێران بە ووڵامدەری کوژرانی هەر سەربازێکی ئەمریکی دەزانن کە لە لایەن ملیشیاکانەوە ئەنجام بدرێت.
کاپتێن بیل ئۆربان، شەوی ڕابردوو چوارشەممە ٢٣ی دێسەمبەری ٢٠٢٠ بە دەرکردنی ڕاگەێندراوێک ڕایگەیاند : هێرشی ڕاکێتی ڕۆژی ٢٠ی دێسامبر بۆ سەر ناوچەی سەوزی عێراق بە گوومانی زۆر بە دڵنیاییەوە لە لایەن گرووپە ملیشیاکانی سەر بە ئێران ئەنجام دراوە. ئەگەرچی هەڵدانی ٢١ ڕاکێت هیچ خەساری گیانی بە هێزەکانی ئەمریکا نەگەیاند بەڵام هەندێک زەرەر و زیانی بە بینای باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا گەیاند و ڕوونە کە ئامانجی ئەو هێرشە، خەساری گیانی نەبووە.
وتەبێژی سنتکام بە ئاماژە بە پشتیوانی ڕژیمی ئێران لەو گرووپانە. گووتی ئەو گرووپانە بە قازانجی ڕژیمی ئێران و لە ڕێگەی خیانەت بە یەکپارچەیی خاکی عێراقە.
کاپتێن بیل ئۆربان هەروەها ووتی: ئەوە گرینگە کە خەڵکی عێراق بزانن، ئەو هێرشانەی لە لایەن ملیشیا شیعەکانی سەر بە عێراق ئەنجام دراوە، زیاتر هاووڵاتیان و هێزە ئەمنیەکانی عێراقیان کووشتووە هەتا سەربازانی ئەمریکایی.
ئەمریکا ئێران بە بەرپرسیاری کووشتنی هەر سەربازێکی ئەمریکایی لە عێراق دەزانێت.
ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە