سێنتکام، کوژرانی سەرکردەیەکی داعشی ڕاگەیاند
پەیامی کورد ... سێنتکام، کوژرانی سەرکردەیەکی داعشی ڕاگەیاند
فەرماندەی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا، ڕایگەیاند : لە ئۆپراسیۆنێک دا لە حەلەب سەرکردەیەکی باڵای داعش مان کوشت.
هەینی، فەرماندەی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکام)، لە ڕاگەێندراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، سەر لە بەیانی دوێنێ لە شاری حەلەب لە سووریا، لە ئۆپراسیۆنێکدا زیا زەوبەع حەردانی، سەرکردەی باڵای داعش و دوو لە کوڕەکانی بە ناوەکانی عەبدۆڵڵا و عەبدۆڵڕەحمان کوژران.
سێنتکام، باسی لەوە کردووە، ئەو ئەندامانەی داعش هەڕەشەبوون بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا، هاوپەیمانان و حکوومەتی نوێی سووریا.
لای خۆیەوە مایكڵ کۆرێلا، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا، ڕایگەیاند: بەردەوام دەبین لە ڕاوەدوونانی تیرۆرستانی داعش و لە هەر شوێنێک بن بە ئامانجیان دەگرین.
ئەم بابەتە 12 جار خوێندراوەتەوە