سێهەمین هێرش کرایە سەر کاروانی هاوپەیمانانی ئەمریکا لە عێراق
پەیامی کورد ... سێهەمین هێرش کرایە سەر کاروانی هاوپەیمانانی ئەمریکا لە عێراق .
کاروانێکی لۆجێستیکی هاوپەیمانانی ئەمریکا یی دیکە کرانە ئامانجی بۆمبی جادەیی لە ناوەندی عێراق .
بە پێی هەواڵەکانی بۆ سێهامین جار سەر لە بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە کاروانێکی لۆجێستیکی سەربازی هاوپەیمانانی ئەمریکی کرایە ئامانج ، ئەم ڕووداوە لە جاددەی " الیوسفیە " بۆ بەغدا ؛ لە ٤٠ کیلۆمەتری باشووری پایتەختی عێراق ڕوویداوە .
هێشتا هیچ لایەن و گرووپیک بەرپرسیاری ئەم تەقینەوەیەی نەگرتووەتە ئەستۆ ، هەرچەندە دوو تەقینەوەکەی دیکە گرووپی " قاصم الجابرین " لە ئەستۆی گرت . هێرشی یەکەم سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە نزیکی شاری سەماوە لە پاریزگای المثنی لە باشووری عێراق ڕوویدا و کاروانی دووهەم یش چەند کاتژمێر دواتر لە شاری حلە لە پاریزگای بابل کرایە ئامانج .
لە ماوەی مانگەکانی ڕابردوودا کاروانەکانی هەڵگری کەل و پەلی لۆجیستیکی بۆ نیزامی و سەربازانی ئەمریکی جیگیر لە بنکە سەربازییە جیاوازەکان لە عێراق بارەها بە شیوەی هەفتانە و هەندێک جاریش ڕۆژانە دەکرێنە ئامانجی بۆمبگەلی چێندراوی سەر جاددە
ئەم کاروانانە بە شیوەی گشتی لە سنووری سووریا لە ڕۆژئاوای عێراق یا خود کووەیت لە باشووری ئەم ووڵاتە ، دێنە ناو خاکی عێراق .
گرووپگەلی عێراقی پێشتر ڕایانگەیاندبوو کە دەرفەتی ڕاگەیندراو بە دەوڵەتی موستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ دەرچوونی هێزەکانی ئەمیکی بە کۆتا هاتووە .
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە