سێ ئەندامی مەترسیداری دیوان الجند ی داعش لە عێراق دەستبەسەر کران

پەیامی کورد     ...    سێ ئەندامی مەترسیداری دیوان الجند ی داعش لە عێراق دەستبەسەر کران .

وەزارەتی ووڵاتی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە هەوال لە دەست بەسەرکردنی دوو کەس لە مەترسیدارترین تێرۆریستانی داعش لە پارێزگای کەرکووک لە باکووری بەغدا و کەسی سێهەم لە پارێزگای مووسڵ سەر بە گرووپی بەناوبانگ بە " دیوان الجند " دەدات .

بە پێی ڕاپۆرتێک وەزارەتی ووڵاتی عێراق لە بەیاننامەیەک دا کە لە لاپەڕەی فەیسبووک بڵاویکردەوە ڕایگەیاند کە یەکەی پۆلیسی فێدڕاڵ ی عێراق بە هەوڵی هەواڵگری تەواوەوە توانییان دوو کەس لە مەترسیدارترین تێرۆریستانی دواکراو لە لایەن یاساوە بە پێی ماددەی ٤ ی یاسای تێرۆریسم لە میناەی ئۆپراسیۆنێکی تایبەتدا لە بەدواداچوونی جووڵە و کارەکانیان ئەوان لە ناوچەی عەباسی کەرکووک دەست بەسەر بکەن .

ئەم وەزارەتخانەیە جەختی کردەوە کە تێرۆریستان بۆ تەواوکردنی هەنگاوە یاساییەکان و لێپرسینەوە لییان بە دام و دەزگای پەیوەندیدار ڕادەست کراون .

هەر لەم بابەتەدا ، هێزە ئەمنییەتییەکان عێراق ، تیرۆریستێکی داعش سەر بە گرووپی دیوان الجند  یان لە کەمینێک دا لە پاریزگای مووسڵ دەستبەسەر کردووە  .


ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە