سێ بژاردە لە لایەن ئەمریکاوە بەرامبەر ئێران ڕادەگەێندرێت

پەیامی کورد     ...    سێ بژاردە لە لایەن ئەمریکاوە بەرامبەر ئێران ڕادەگەێندرێت

رۆیتەرز لەزاری سێ سەرچاوە  بڵاوی کردەوە: ئەمریکا، خەریکی تۆژینەوەی چەند بژاردەیەکە بۆ ژیانەوەی گرێبەستی ئەتۆمی کۆماری ئیسلامی. 
بە گوێرەی ئەم ڕێگەچارەیە، ئەگەری هەیە واشینتۆن لە ڕووی ئابوورییەوە کارئاسانی بۆ ئێران لەبەرچاو بگرێت  کە کەمترە لەوانەی سەردەمی بەرجام. 

ئەم سەرچاوەیە باسی لەوە کرد کە هێشتا بایدن بڕیارێکی نەداوە و ڕای هەر ئەوەیە کە کۆماری ئیسلامی دەبێ بگەڕێتەوە سەر بەڵێننەکانی. 

سەرچاوەیەکی دیکە هەروەها ڕایگەیاند ، بژاردەکانی بایدن «گەڕانەوەی ڕاستەوخۆ» بۆ بەرجام و یا هاویشتنی «هەنگاوی بچووک »لە خۆ دەگرێت.

هەروەها ئەم ڕاپۆرتەدا لە زاری دیپلۆماتێکی ڕۆژئاوایی نووسیویەتی کە پێشکەشکردنی قەرز لە لایەن سندوقی نێونەتەوەیی پارە یا پێشکەشی ئیعتباری پارە یا پێشکەشی ئیعتباری لە ڕۆژئاوا بۆ کۆماری ئیسلامی لەو بژاردانەیە.

سێ دیپلوماتی ئاگاداری ڕۆژئاوایی بە ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاندووە بە لەچاو گرتنی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماریی لە ئێران و ئەگەری زۆری هاتنەسەرکاری تووندئاژۆکان کات بۆ هاویشتنی هەنگاوی بچووکیش زۆر کەمە. 

ماوەیەک لەمەوپێش بایدن ڕایگەیاند بۆ ژیانەوەی بەرجام  کۆماری ئیسلامی دەبێت بگەڕێتەوە سەر بەڵێننەکانی، هەمان ڕۆژ خامنەییش ڕایگەیاند بۆ ژیانەوەی بەرجام ئەمریکا دەبێت هەموو گەمارۆکان لا بەرێت.
زەریفیش گوتی ئەمریکا قسەکانی دژبەیەکە و هەڵەق مەڵەق دەڵێت.


ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە