سێ حیزب پەیامێکی هاوبەش بۆ پاڵپشتی لە پارتی بڵاو دەکەنەوە
پەیامی کورد ... سێ حیزب پەیامێکی هاوبەش بۆ پاڵپشتی لە پارتی بڵاو دەکەنەوە
هه‌رسێ حیزبى (زەحمەتکێشان، سۆسیالیست‌و بزووتنەوەى ئیسلامى) پشتیوانیان بۆ بڕیار‌و هه‌ڵوێستى پارتى ئاشكرا كرد‌و داواده‌كه‌ن، "هه‌رێمى كوردستان یەک بازنە بێت‌و لەکاتی خۆیشیدا ھەڵبژاردن بەڕێوەبچێت".
له دوو ڕۆژى ڕابردوودا زانا مه‌لا خالید سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى له په‌رله‌مانى كوردستان ئاشكرای كرد، "لەگەڵ بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنەکانن لەکاتی خۆیدا، ئەگەربێت‌و یەکێتی و سەرۆکی پەرلەمانیش بیانەوێت ھەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا بەڕێوەنەچێت، ئه‌وە ناچارین زۆرینەی پەرلەمانی بەکاربھێنن".
دواى ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ى پارتیش، هه‌ریه‌ك له‌حیزبه‌كانى (زەحمەتکێشان، سۆسیالیست‌و بزووتنەوەى ئیسلامى) پشتیوانی خۆیان بۆ پارتى ڕاگه‌یاندو جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه له‌سه‌رئه‌وه‌ى، "بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنەکان لەکاتی خۆیداو کاراکردنەوەی کۆمیسیۆن لەسەر بنەمای دوایین ھەڵبژاردن‌و یەک بازنەی ھەڵبژاردنەکانیش له‌هه‌رێمى كوردستان".
بەختیار کەریم ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سۆسیالیسته ده‌ڵێت:"ئێمه پشتیوانی ئەوەین ھەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا بەڕێوەبچێت‌و ھەڵبژاردنیش بەیەک بازنە بەڕێوەبچێت‌و داواش دەکەین کۆمیسیۆن ھەمواربکرێتەوە‌و لەسەر بنەمای ھەڵبژاردنەکانی پێشوو حزبەکان بەشداری بکەن".
لاى خۆشیه‌وه عەبدۆڵڵا وەرتێ ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی ئیسلامی هه‌ڵوێستى حیزبه‌كه‌ى ئاشكرا كردوه‌و ده‌ڵێت:"ئێمەش لەگەڵ یەک بازنەی ھەڵبژاردنین، پێمانوایە پێویستە ھەڵبژاردنی پەرلەمانیش لەکاتی خۆیدا بەڕێوەبچێت، تێبینیمان لەسەر بەڕێوەچوونی حوکمڕانی ھەیە، بۆ ڕزگاربوونی کوردستان بژاردە ئەوەیە ھەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا بەڕێوەبچێت".
له‌لایه‌كى دیكه‌شه‌وه گۆران جەلال ئەندامی ئەنجوومەنی گشتی حیزبی زەحمەتکێشان ڕایگەیاندووە ، "زەحمەتکێشان و شیوعی و پارتی گەلی کوردستان، بەھاوبەشی وەک سێ پارتی چەپ دیدی خۆمان بۆ سێ بابەت داوە بەپەرلەمان، یەکەم ھەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا بەڕێوەبچێت، دووەم کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردن، کۆمیسیۆنێکی پڕۆفیشناڵ بێت، سێیه‌م سیستەمی یەک بازنەیی ھەڵبژاردن بەڕێوەبچێت‌و دەنگی حیزبەکان بە فیڕۆنەچێت".
به‌رپرسه‌كه‌ى زه‌حمه‌تكێشان ئاماژەى به‌وه‌ش كردووه، "پرسى زۆرینە و کەمینە لەپەرلەمان کارێکی دەستووری و یاساییە، بەڵام داوا دەکەین بگەنە سازان لەوبارەوە، ڕێککەوتنێکی باش ئەنجامبدەن بۆ خەڵکی ھەرێمەکەمان".
ئەم بابەتە 12000 جار خوێندراوەتەوە