سێ سەرۆکایەتییە باڵاکەی عێراق نامەیەکی نهێنی ئاراستەی سەدر دەکەن کە بەم بابەتە ڕازی بێت

پەیامی کورد       ...    سێ سەرۆکایەتییە باڵاکەی عێراق نامەیەکی نهێنی ئاراستەی سەدر دەکەن کە بەم بابەتە ڕازی بێت .

سێ سەرۆکایەتیەکەى ئێستای عێراق بە نەهێنی نامەیەک ئاڕاستەى موقتەدا سەدر دەکەن و داوای لێدەکەن بە حکومەتێکى تەوافوقی رازی بێت.

بەپێی زانیارییەکان لە هەواڵێکى ماڵپەڕی ئەخبار ئەلخەلیج لە زاری سەرچاوەیەکى سەرۆککۆمارییەوە  بڵاویکردوەتەوە ، رایگەیاندوە : بەرھەم ساڵح سەرۆککۆمار و موستەفا کازمی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران و فایەق زێدان سەرۆکی ئەنجوومەنی دادوەری عێراق نامەیەکی نھێنییان بە واژووی ھەرسێکیان ئاراستەی موقتەدا سەدر، سەرۆکی رەوتی سەدر کردووە.

لەنامەکەدا هەرسێ سەرۆکایەتیەکە داوایان لە سەدر کردوە کە پێکهێنانى حکومەتی نوێ لەسەر بنەمای سازان و بەشداری سەرجەم لایەنە براوەکانى هەڵبژاردن بێت.

بە ووتەى سەرچاوەکە تائێستا سەدر وەڵامى نامەکەى سێ سەرۆکایەتیەکەى نەداوەتەوەو سوورە لە سەر هەڵوێستى خۆی.

پێشتر سەدر رایگەیاندبوو ئەوان براوەى هەڵبژاردنن و حکوومەتى زۆرینە پێک دەهێنن کە بە ووتەى ئەو حکوومەتى زۆرینە ، ووڵات لەدەستى گەندەڵی و خراپکارى ڕزگار دەکات.


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە