"سێ پڕۆژەی ستراتیژیی کشتوکاڵ جێبەجێ دەکرێن"
پەیامی کورد ... سێ پڕۆژەی ستراتیژیی کشتوکاڵ جێبەجێ دەکرێن"
بڕیارە ژمارەیەک پڕۆژە لە کەرتی کشتوکاڵ جێبەجێ بکرێن و بەرپرسێکی دەستەی گشتی وەبەرھێنانیش دەڵێت، سێ لەو پڕۆژانە ستراتیژین و لە قۆناغی سەرەتاییدان بۆ دەستپێکردنیان.
موخلیس سەلیم، بەڕێوبەری گشتی یاسایی دەستەی وەبەرھێنان، ڕایگەیاند: "لەنێو پڕۆژەکانی وەبەرھێناندا کەرتی کشتوکاڵ یەکێکە لەو کەرتانەی زیاتر گرینگی پێ دراوە و چەندین پڕۆژەی کشتوکاڵ لەلایەن دەستەی گشتی وەبەرھێنانەوە ڕاگەیاندراون''.
بەرپرسەکەی وەبەرھێنان ووتی: "سێ پڕۆژەی ستراتیژیی کشتوکاڵ لە ھەرسێ پارێزگای ھەولێر و دھۆک و سلێمانی دەکەونە بواری جێبەجێکردن و لەو پڕۆژانەن کە لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان ستراتیژی و پێویستن بۆ کەرتی کشتوکاڵ''.
موخلیس سەلیم ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: "چەندین کۆمپانیا و وەبەرھێنەری بیانیش ئامادەن بۆ کارکردن لە کەرتی کشتوکاڵی ھەرێمی کوردستان و بڕیارە ئەو سێ پڕۆژە ستراتیژییە بکەونە واری جێبەجێکردن و لە قۆناغی سەرەتاییدان بۆ جێبەجێکردنیان، کە دوای تەواوبوونیان سوودی زۆریان بۆ کەرتی کشتوکاڵ لە ھەرێمی کوردستان دەبێت."
ئەم بابەتە 12009 جار خوێندراوەتەوە