سێ کادیری دەرمانی لە ئەفغانستان تێرۆر کران

پەیامی کورد     ...    سێ کادیری دەرمانی لە ئەفغانستان تێرۆر کران .

کەسانی چەکدار سێ ژنی ئەندامی کادیری لێدانی واکسەنیان تێرۆر کرد .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە ڕۆیتەرز ، سەرچاو خۆجەییەکان پشتڕاستیان کردەوە سێ ژن کە ئەندامی بەرنامەی لێدانی واکسەن ی شەلەلی منداڵان بوونە لە شاری جەلال ئاباد لە ڕۆژهەلاتی ئەفغانستان بە دەستی کەسانی چەکداری نەناسراوەوە تێرۆر کران . ئەم سێ ژنە لە دوو هێرشی جیاوازدا کوژراون . مانگی ڕابردووش سێ ژنی ڕۆژنامەوان لە جەلال ئاباد تێرۆر کرابوون . داعش بەرپرسیاریی ئەم هێرشانەی گرتووەتە ئەستۆ .

تێرۆری چالاکانی ژن لە ئەفغانستان لە حاڵێکدا ئەنجام دەدرێت کە ووتووێژەکانی ئاشتی لە نێوان کابۆل و تاڵیبان لە دەوحەی قەتەر لە ئارادایە .

 


ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە