سێ کۆمپانیای لۆبنانی بە هۆی پەیوەندی لەگەڵ حێزبۆڵلا وە لە لایەن ئیسرائیل ەوە گەمارۆ دران

پەیامی کورد     ...   سێ کۆمپانیای لۆبنانی بە هۆی پەیوەندی لەگەڵ حێزبۆڵلا وە لە لایەن ئیسرائیل ەوە گەمارۆ دران .

وەزارەتی شەڕی ئیسرائیل بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە سێ کۆمپانیای لۆبنانی بە هۆی پەیوەندی لەگەڵ حێزبۆڵلا و درووستکردنی پەیوەندی تیجاری و هاوکاری ئەوان لە لایەن ئیسرائیل ەوە گەمارۆ دەدرێن .

بە پێی ڕاپۆرتێک وەزارەتی شەڕی ئیسرائیل لەم بەیاننەمەیەدا ڕایگەیاند کە ئەم کۆمپانیا لۆبنانی یانە لە بواری بەرهەم هینانی مووشەک گەلی خاڵی لێدەر بۆ حێزبۆڵلای چالاکی یان هەبووە .

لەم بەیاننامەیەدا هاتووە ، فەرمانگەلێک دەرکراوە تاکوو ناوی ئەم سێ کۆمپانیایە لەوانەش کۆمپانیای " طفیلی " چالاک لە بواری ئاسن و بارهەڵگر و ئۆتۆمبێل ، کۆمپانیای " بەرەکات " چالاک لە بواری سیستەمگەلی درووستکەری گەرما و سەرما و کۆمپانیای " المبیز " چالاک لە بەشی تیجارەتی ڕوونی ئۆتۆمبێل و کەرەستە و کەل وپەل لە لیستەی ڕەشی دامەرزاوەگەلی ماڵی جیهانی دابنرێت تاکوو پێشگیری لە چالاکییەکانی ئەوان بکات .


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە