سەبارەت بە ئاڵوگۆڕکردنى دۆلار ڕێنمایی نوێ ئاراسته‌ى بانكه‌كان ده‌كرێت
پەیامی کورد ... سەبارەت بە ئاڵوگۆڕکردنى دۆلار ڕێنمایی نوێ ئاراسته‌ى بانكه‌كان ده‌كرێت
به‌ڕێوبه‌رى بانكى ناوه‌ندى له‌گه‌ڵ فه‌رمانبه‌رانى بانكه‌كان و كۆمپانیا فه‌رمیه‌كانى ئاڵوگۆرى دراو كۆبووه‌وە و ڕایگه‌یاند، پێویسته سه‌رجه‌م كاره‌كان به‌جۆرێك بكرێن له خزمه‌تی بارى ئابوورى عێراقدابن.
به‌پێى ڕاگه‌یندراوى بانكه‌كه موستەفا غالب مخەیف، پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق لەگەڵ سەرۆکی دەستەی کارگێڕی و بەڕێوبەری ڕێگەپێدراوی ژمارەیەک بانک و کۆمپانیای ئاڵوگۆڕکردن کۆبووەتەوە بۆ دیاریکردنی ئەولەویەت و ئاراستەکانی کارکردن کە خزمەت بە ئابووری عێراق و کەرتی بانکی ده‌كات.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه به شێوه‌ى یاسایی گواستنه‌وه‌ى پاره بۆ كه‌رتى بازرگانى ده‌ره‌كى رێك بخرێت.
ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه نرخى دۆلار به‌رزى و نزمى زۆرى به‌خۆوه بینیوه‌و بانكى ناوه‌ندى عێراق پێشتر چه‌ند جارێك ڕایگه‌یاندوه ده‌یانه‌وێت پاره به‌شێوه‌ى یاسایی بۆ كه‌رتى بازرگانى ده‌ره‌كى بگوازرێته‌وه‌و كۆنترۆڵى به‌هاى دینار به‌رانبه‌ر دۆلار بكه‌ن به‌ڵام به‌هاى دینار له‌دابه‌زینى به‌رده‌وامدایه.
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە