سەبارەت بە ئەگەری ڕوودانی شەڕی گەورە لە ناوچەی کەنداو ، کە لێکەوتەی ئابووری و سیاسی و کۆمەڵایەتی ترسناکی دەبێت هۆشداری دەدرێت

پەیامی کورد   ...  سەبارەت بە ئەگەری ڕوودانی شەڕی گەورە لە ناوچەی کەنداو ، کە لێکەوتەی ئابووری و سیاسی و کۆمەڵایەتی ترسناکی دەبێت هۆشداری دەدرێت

سەرۆکوەزیرانی پێشووتری قەتەر، شێخ حەمەد بن جاسم هۆشداریدا لە ئەگەری کردەوەی سەربازی کە ڕەنگە ناوچەی کەنداو بهەژێنێت،و لێکەوتەی ئابووری و سیاسی و کۆمەڵایەتی ترسناکی لێدەکەوێتەوە.

شێخ حەمەد بن جاسم، لە زنجیرە تویتێکدا لە ڕێگەی تویتەرەوە ڕایگەیاند: "دۆخی ناوچەی کەنداومان پڕ بووە لە مەترسی و پێویستە هەموو لایەک وریا بن و چاوەڕێی پێشبینی کردنی هەر ئەگەرێک بکەن".

رۆژئاوا بە سەرۆکایەتی ئەمریکا تائێستا نەگەیشتووەتە ڕێککەوتنێک لێکگەیشتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران بگەڕێنێتەوە بۆ سەر رێچکەی خۆی.

ئاماژەی بەوەشکرد، دەزانین ئیسرائیل هەوڵێکی زۆر دەدات بۆ بەدەستهێنانی جبەخانە و چەک کە بتوانێت ئامانجە ئێرانییەکان بۆردومان بکات، چوونکە بە مەترسییەکی گەورە بۆسەر ئاسایشی خۆی دەزانێت، بەڵام لایەنی ئەمریکی هێشتا ئامادە نییە ئەو چەکانە بۆ ئیسرائیل دابین بکات.

ناوبراو لە درێژەی تویتەکەیدا نووسیوێتی: "ئەگەر لایەنەکان لەگەڵ ئێران نەگەنە ڕێککەوتنێکی نوێی ئەتۆمی، ئەمریکا ئەو چەکانە بۆ ئیسرائیل دابین بکات کە پێویستی پێیەتی، ئەوە خوا نەکات کردەوەیەکی سەربازی روودەدات، کە ڕەنگە ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکەمان بهەژێنێت و لێکەوتەی ئابووری و سیاسی و کۆمەڵایەتی ترسناکی لێ بکەوێتەوە".


ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە