سەبارەت بە ئەگەری گیان لەدەستدانی ناڤالنی ئەمریکا هۆشداری تووند دەداتە ڕووسیا

پەیامی کورد      ...     سەبارەت بە ئەگەری گیان لەدەستدانی ناڤالنی ئەمریکا هۆشداری تووند دەداتە ڕووسیا

جەک سالیوان، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا ڕایگەیاند ئەگەر بێت و ئەلێکسی ناڤالنی، ڕەخنەگەری ڕووسیا، گیانی لە دەست بدات، بێگومان ڕووسیا دەبێت خۆی بۆ دەرئەنجامە چاوەڕوان نەکراو و تووندەکان ئامادە بکات

ناڤالنی دەمێکە مانی لە خواردن گرتووە و پزیشکان ووتویانە بارودۆخی تەندرووستی ناجێگیرە و ئەگەری ئەوە هەیە هەر کات و ساتێک گیانی لە دەست بدات.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە لە کۆتاییدا بەرپرسانی بەندیخانە ڕەخنەگرەکەی ڕووسیایان ڕەوانەی نەخۆشخانە کردووە .

پزیشکانی نەخۆشخانەیەک کە ناڤالنی لەوێ بەند کراوە بڕیاریان داوە ئەو بە هۆی خراپتر بوونی باری تەندرووستی و دۆخی جسمانی ڕەوانەی نەخۆشخانە بکەن . دۆخی مەترسیداری ئەم ڕەخنەگرەی پووتین بووەتە هۆی ئەوەی کە ئەمریکا و هەندێک لە ووڵاتانی ئەورووپایی سەبارەت بە باری ئەمنییەتی و گیانی ئەو هۆشداری بدەنە ڕووسیا


ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە