سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی گازی دی ئۆکسید ی گۆگرد لە عێراق هۆشداری دەدرێت
پەیامی کورد ... سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی گازی دی ئۆکسید ی گۆگرد لە عێراق هۆشداری دەدرێت .
عێراق ، هاتنی هەورێکی گازی ژەهراوی هەڵگری دی ئۆکسیدی گۆگرد کە سەرچاوەکەی هەڵچوونی بۆرکانی ئاتێنا لە جەزیرەی سیسیل لە ئیتاڵیایە پێش بینی کردووە و دمەزراوەگەلی پەیوەندیدار وەکوو ئیدارات و دەزگاگەلی کەشناسی و بۆمەلەرزەزانی لە بەغدا و هەولێر بە ڕاگەیاندنی نەبوونی سەڵاحییەت بۆ بڕیاردان دەربارەی ئەم بابەتە بێدەگییان نواندووە .
لە ئێستادا ، ڕێژەیەکی گەورە لە گازی دی ئۆکسیدی گۆگرد بە هۆی هەڵچوونی بۆڕکانی ئیتاڵیاوە گەیشتووەتە چەندین ووڵاتی عەرەبی یەوە .
ماڵپەڕی « ADM Platform» وێنەگەلێکی بڵاو کردەتەوە کە نیشاندەری هاتنی هەندێک لەم ڕێژە گەورەیەی گاز ە بۆ ناو عێراق .
ئەوەی کە مەتسری گازی دیئۆکسید زیاتر دەکات ئەوەیە کە ئەم گازە بؤنێکی زۆر بەرچاوی نییە و بە چاو نابیندرێت و بەرکەوتن لەگەڵ ئەم گازە کێشە لە چاو و بینین درووست دەکات
کارناسانی ژینگە و پزیشکان داوا لە خەڵک بە تایبەتی ئەوانەی کە ئالیرژی " حەساسییە " یەیان لە بۆڕییەکانی هەناسەدان هەیە وەکوو ئاسم ئاگاداری خۆیان بن و لە ئەگەری پێویست بوون ماسک بەکار بهێنن و تا ئەو ڕادەیەی کە دەکرێت لە ماڵەوە بمێننەوە و لایکەم بۆ ماوەی دوو ڕۆژ ، پەنجەرەکان بۆ پشگرتن لە هاتنی ئەگەری ئەم گازە بۆ ناو ماڵەکان دابخرێن .
چاوەڕوان دەکرێت کە ئەم گازە ژەهراوییە لە کەمتر لە ماوەی ٤٨ کاتژمێر لە ئاسمانی عێراق نەمێنێت .
ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە