سەبارەت بە بێسەروشوێن کردنی پێشمەرگەیەکی یەکیتی ئاگاداری دەدرێتەوە پاڤێڵ و قوباد تاڵەبانی و هۆشداری دەدرێتە یەکیتی
پەیامی کورد ... سەبارەت بە بێسەروشوێن کردنی پێشمەرگەیەکی یەکیتی ئاگاداری دەدرێتەوە پاڤێڵ و قوباد تاڵەبانی و هۆشداری دەدرێتە یەکیتی
پێشمه‌رگه‌یه‌كى دێرینى یه‌كێتى ماوه‌ى نزیكه‌ى دوو ساڵه بێسه‌روشوێنه‌و كه‌س وكاره‌كه‌شى ئاشكرای ده‌كه‌ن، یه‌كێتى و حه‌شدى شه‌عبى پێكه‌وه كوڕه‌كه‌ى ئه‌وانیان بێسه‌روشوێن كردوه، برایه‌كیشى ده‌ڵێت:"داوا له‌بافڵ تاڵه‌بانى و قوباد تاڵه‌بانى ده‌كه‌ین هه‌رچى زووه چاره‌نووسى كوڕه‌كه‌مان بۆ یه‌كل ابكه‌نه‌وه، چوونكه پێشتر له‌به‌غداو ئێستاش براوه‌ته فه‌رمانده‌یی له‌سلێمانى و له‌زیندانى دژه تیرۆره".
محه‌مه‌د سه‌ید ئیبراهیم كه براى ئه‌و پێشمه‌رگه دێرینه‌ى یه‌كێتیه له ووتووێژێكدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، "براكه‌م پێشمه‌رگه‌ى دێرینه‌و ٣٢ ساڵ خزمه‌تى هه‌یه له‌ناو یه‌كێتیدا"، ده‌شڵێت:"وه‌كوو پێمان وتراوه كاتێك ڕفێندراوه براوه‌ته فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌غداو دواتر گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه بۆ فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانى پێشمه‌رگه له‌سلێمانى" "به‌هجه‌ت-ى برام دانیشتوى شارى خانه‌قین بوو، له‌ناو مه‌ڵبه‌ندى خانه‌قینى یه‌كێتى ده‌وامى ده‌كرد، دواى كۆتاییهاتنى شه‌ڕه‌كه‌ى جه‌له‌ولا، له‌ناكاو له‌به‌یانیه‌كى زوودا له‌مانگى ٢ى ساڵى ٢٠٢٠ دیارنه‌ماو زۆر هه‌وڵماندا سۆراخى بزانین، به‌ڵام هیچمان ده‌ستنه‌كه‌وت".
ووتیشى:"دواى هه‌وڵ و به‌دواداچوون، له‌چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى نافەرمییه‌وه پێمان ووترا له‌لایه‌ن حه‌شدى شه‌عبیه‌وه ڕفێندراوه، ئێمه‌ش به‌رپرسى حه‌شد نه‌ما په‌یوه‌ندی پێوه نه‌كه‌ین و دواجار حه‌شد ڕه‌تیكرده‌وه ئه‌وان ئه‌وكاره‌یان كردبێت".
محه‌مه‌دی برای ئەو پێشمەرگەیە باسى دیارنه‌مانى براكه‌ی و هه‌وڵدانه‌كانى خۆیان ده‌كات و ده‌ڵێت:"دواى هه‌وڵه‌كانمان ئه‌وه‌مان پێ ووترا كه براوه‌ته گرتووخانه‌ى ئاسایشى نیشتیمانى له‌ناو فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌غدا، هه‌وڵماندا له‌وێش سۆراخى بكه‌ین، به‌ڵام پێمان ڕاگه‌ێندرا براوه‌ته زیندانى دژه تیرۆرى یه‌كێتى له‌ناو فه‌رمانده‌یی له‌سلێمانى".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ش ئاخۆ بۆچى براكه‌ى براوه‌ته گرتوخانه‌ى ئاسایشى نیشتیمانى له‌به‌غداو دواتریش زیندانى دژه تیرۆرى یه‌كێتى له‌سلێمانى ئاخۆ هیچ په‌یوه‌ندیه‌كى به‌تیرۆره‌وه هه‌یه، محه‌مه‌د ئه‌وه‌ى ووت:"ته‌حه‌دا ده‌كه‌ین كه براكه‌م هیچ په‌یوه‌ندیه‌كى به پرسى تیرۆره‌وه هه‌بێت، چوونكه هه‌ریه‌ك له (مه‌حموود سه‌نگاوى و مه‌لا به‌ختیار) به‌ختیار باش ده‌یناسن و له‌نزیكیشه‌وه ئاگادارى ئه‌م كه‌یسه‌ن، هه‌روه‌ها هێزه‌كانى یه‌كه‌ى پشتیوانى دوى سه‌ر به‌هێزه‌كانى ٧٠ی یه‌كێتى به‌وردى ئاگادارى ئه‌م پرسه‌ن، به‌ڵام به‌داخه‌وه هیچمان بۆنه‌كراوه‌و چاره‌نووسى به‌نادیارى ماوه‌ته‌وه".
ئەوەشى ووت:"ئه‌گه‌ر هه‌ر تاوانێكى هه‌یه براكه‌مان داوا ده‌كه‌ین بدرێته دادگا‌و دادگایی بكرێت، نه‌ك به‌مشێوه‌یه ده‌ستاو ده‌ستمان پێبكرێت‌و نه‌زانین چى به‌سه‌رهاتووه، پێموایه تاوانێك كه براكه‌ى من هه‌یه‌تى ئه‌وه‌یه ٣٢ ساڵه پێشمه‌رگه‌یه‌و پێشمه‌رگه‌ى یه‌كێتیه، ئه‌گه‌رنا هیچ تاوانێكى دیكه‌ى نییه".
براى ئه‌و پێشمه‌رگه دێرینه‌ى یه‌كێتى په‌یامێكى ئاراسته‌ى پاڤێڵ تاڵه‌بانى هاوسه‌رۆكى یه‌كێتى كرد‌و داوایكرد، "داوا له بافڵ تاڵه‌بانى ده‌كه‌ین ڕاسته‌وخۆ ده‌ستوه‌ردان بكات‌و چاره‌نووسى پێشمه‌رگه‌یه‌كى كۆنى حزبه‌كه‌ى یه‌كلابكاته‌وه‌و بزانێت چى به‌سه‌رهاتوه، چوونكه ناكرێت ٣٢ ساڵ پێشمه‌رگه‌ى حزبێك بیت‌و ئێستاش له‌گرتووخانه‌كانى ئه‌و حزبه‌دا بیت به‌بێئه‌وه‌ى هیچ هۆكارێك هه‌بێت".
محه‌مه‌د باسى له‌وه‌كرد، له‌ته‌واوى دادگاكانى سنووره‌كه دا گه‌ڕاون بۆ ئه‌وه‌ى بزاندرێت هیچ فه‌رمانێكى ده‌ستگیركردنى هه‌بوه، به‌ڵام وه‌كوو خۆى ده‌ڵێت:"له‌هیچ دادگایه‌كى عێراق و هه‌رێمى كوردستانیش هیچ فه‌رمانێكى ده‌ستگیركردنى نییه، ئه‌وه‌ش ده‌ریده‌خات براكه‌ى من به‌بێ هۆكار گیراوه و نیگه‌رانى ئه‌وه‌شین كه یه‌كێتى خۆى له‌م بابه‌ته نه‌كردوه‌ته خاوه‌ن‌و هیچ ووڵامێكى ئێمه‌شى نه‌داوه‌ته‌وه".
لەڕاگه‌ێندراوێكیشدا كه ئاراسته‌ى هه‌ریه‌ك له‌بافڵ تاڵه‌بانى‌و قوباد تاڵه‌بانى كراوه، بنه‌ماڵه‌ى ئه‌و پێشمه‌رگه دێرینه ده‌ڵێن:"ئەمە دووەم نامەیە ئاراستەی جەنابتانی ئەکەین وەکوو بنەماڵەی " بەهجەت سەید ئیبراهیم " ناسراو بە " بەهجەت یەهوودی "، دوای ئەوەی پشتڕاست بووینەوە لەشوێنی زیندانیکردنی کاک بەهجەت و ناسینی شوێنی زیندانیکردنەکەی و کێ وونیکردبوو ، حەشدی شەعبی چۆن وونیکردو ڕادەستی یەکێتی کرد‌و گرووپێكیش له‌ناو یه‌كێتى چۆن ویستیان قووتی بدەن‌و پێیان نەکرا، ئێستا پێتان ڕاده‌گه‌ێنین لەزیندانی فەرماندەییەو چاره‌نووسیمان بۆ یه‌كلا بكه‌نه‌وه".
له‌و ڕاگه‌ێندراوه‌دا بنه‌ماڵه‌ى ئه‌و پێشمه‌رگه دێرینه ده‌ڵێن:"وەکوو بنەماڵەی کاک بەهجەت داوادەکەین دەستبەجێ ئەو کوڕەمان ڕادەست بکەنەوە بەهەر شێوەیەک بێت، چوونکە ئەزانین هەم حەشدو هەم یەکێتی چی کارەساتێکیان بەسەر ئەو پێشمه‌رگه بێ تاوانه‌دا هێناوە، داوائەکەین دەست لە هاوشێوەی کردارەکانی سەدام‌و بەعس هەڵگرن‌و بەشێوەیەکی ئاشتی کوڕەکەمان بدەنەوە، به‌داخه‌وه لەبری چاکەو پاداشت، یەکێتی ئەم کەتنەی پێداوە".
هۆشداریش به به‌رپرسانى یه‌كێتى دراوه، "ئەگەر ووڵاممان نەدرێتەوە، ئەوە یەکەم هەنگاومان بۆ لیژنەی نێودەڵەتی مافی مرۆڤ ئەبێت‌و دواجار هەڵوێستی ترمان ئەبێت کە کێشەکە گەورە ئەکەینەوەو وا بزانم یەکێتی کێشەی زۆرەو پێویستی بەکێشەی تر نییە، بۆیه ڕێزمان بفەرمون‌و ووڵاممان بدەنەوە بە زووترین کات".
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە