سەبارەت بە بەشە خۆراکی مانگانەی هاووڵاتیان زانیارییەکی گرینگ بڵاو دەکرێتەوە
پەیامی کورد ... سەبارەت بە بەشە خۆراکی مانگانەی هاووڵاتیان زانیارییەکی گرینگ بڵاو دەکرێتەوە
پهرلهمانتارێكى كورد لهبهغدا ئاشكرای دهكات، لەسەر بوودجەی فریاکەوتنی عێراق بەردەوامین لەگفتوگۆ کە ٢٥ ترلیۆن دینارەو پشکی هەرێمی کوردستانیشی تێدایە، دهشڵێت:"بەپێی ئەو بوودجەیەی دانراوە، مانگانە بێ دواکەوتن بەشە خۆراک دەدرێت، نەک وەکوو ئێستا بە دوو مانگ جارێک".
ئیخڵاس دلێمی ئەندامی لیژنەی دارایی له ئهنجوومهنى نوێنهران ڕایگەیاندووە ، "ئێستا حکوومەت بوودجەیەکی بۆ پەرلەمان ڕەوانەکردووە کە بوودجەی فریاکەوتنەو پشکی شێر بۆ خۆراکی مانگانەو کڕینی گەنمی جوتیاران دانراوە، چوونکە بڕیاردراوە لەمەودوا نەک دوو مانگ جارێک، پێویستە هەموو مانگێک بەشە خۆراک بەسەر هاووڵاتی یاندا دابەش بکرێت".
ئاشكراشی كردوه، لەسەر بوودجەی فریاکەوتنی عێراق بەردەوامین لەگفتوگۆ کە ٢٥ ترلیۆن دینارەو پشکی هەرێمیشى تێدایە.
به ووتهى دلێمی، ''لەو بوودجەیە پشکی شێر بۆ بەشە خۆراکی مانگانە و کڕینی گەنمی جووتیاران دەبێت کە لەهەردووکیشیدا پشکی هەرێم هەیە، بۆیە بەپێی ئەو بوودجەیەی دانراوە، مانگانە بێ دواکەوتن بەشەخۆراک دەدرێت، نەک وەکوو ئێستا بە دوو مانگ جارێک".
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە