سەبارەت بە بەشە خۆراکی مانگانەی هاووڵاتیان ڕوونکردنەوەیەک بڵاو دەکریتەوە

پەیامی کورد      ...     سەبارەت بە بەشە خۆراکی مانگانەی هاووڵاتیان ڕوونکردنەوەیەک بڵاو دەکریتەوە .

وەزارەتی بازرگانی عێراق باس لەوەدەكات، بڕیار وایە لە سەرەتای مانگی تەممووزدا، چەند بەشەخۆراكێكی زیادكراو بۆ بەشەخۆراكی مانگانە زیاد بكرێت.
لە راگەێندراوێكدا وەزارەتی بازرگانی عێراق ئاماژەی بەوەكردووە، زیادكردنی بەشەخۆراك كە لەسەر بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانە، لە چوارچێوەی پلانی كۆمپانیای كەل و پەلی خۆراكییە و شەكر، زەیت، برنج، دۆشاوی تەماتە و پاقلەمەنییەكان لەخۆدەگرێت.
راشیگەیاندووە، لە دوای وەرگرتنی شەكر و برنج، لەلایەن گەنجینەكان و لقەكانی كۆمپانیاكە لە بەغدا و پارێزگاكان، پاقلەمەنیش گەیشت و لە پاش ئەنجامدانی پشكنینی لە تاقیگە بۆ سەلامەتی و شیاوی بۆ خواردن، دەست بە دابەشكردنی دەكرێت.


ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە