سەبارەت بە جێبەجێ کردنی ئۆپراسیۆنی هاوبەش پێشمەرگە و سوپای عێراق گفتوگۆ دەکەن
پەیامی کورد ... سەبارەت بە جێبەجێ کردنی ئۆپراسیۆنی هاوبەش پێشمەرگە و سوپای عێراق گفتوگۆ دەکەن
شاندێکی وەزارەتی پێشمەرگە و فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق لە مەخموور کۆبوونەوە و تاوتوێی هه‌ماهه‌نگی و ئۆپراسیۆنی هاوبه‌شیان له‌نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراق کرد.
وەزارەتی پێشمەرگە راگەێندراوێکی لەبارەی کۆبوونەوەکە بڵاوکردەوە و رایگەیاند: "ئه‌مڕۆ، له بار‌ه‌گای فه‌رمانده‌ی فیرقه‌ی ١٤، كۆبوونه‌یه‌ك له‌نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراق به‌رێوه‌ده‌چوو، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه، فه‌ریق جه‌مال موحه‌مه‌د سه‌رۆكی ئه‌ركانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و فه‌رمانده‌ی میحوه‌ره‌كانی ٥ و ٦ و ٧ و ٨ و ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌ری باڵای وه‌زارەت ئاماده بوون، له‌لایه‌ن سوپای عێراقه‌وه فه‌ریق ئه‌وه‌ل روكن عه‌بدۆلئه‌میر شه‌ممه‌ری، جێگری فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆ‌نه هاوبه‌شه‌كان، جێگری سه‌رۆكی ئه‌ركان بۆ ئۆپراسیۆنه‌كان، فه‌رمانده‌ی هێزه وشكانیه‌كان، فه‌رمانده‌ی میحوه‌ره‌كان، فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنی نه‌ینه‌وا و رۆژئاوای نه‌ینه‌وا ئاماده‌بوون".
روونکراوەتەوە: "كۆبوونه‌وه‌كه بۆ قسه‌كردن و هه‌ماهه‌نگی ئه‌منییه له‌نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و سوپای عێراقی، له‌و ناوچانه‌ی جێگه‌ی گرینگی ئه‌منی هاوبه‌شن، هه‌روه‌ها گفتوگۆیان كرد له‌باره‌ی هه‌ماهه‌نگی و ئۆپراسیۆنی هاوبه‌ش له‌نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراق".
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە