سەبارەت بە دواکەوتنی مووچە هۆشداری دەدرێت
پەیامی کورد ... سەبارەت بە دواکەوتنی مووچە هۆشداری دەدرێت
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، ئەگەر حکوومەت ناردنی پڕۆژەیاسای بوودجەی ساڵی ٢٠٢١ بۆ پەرلەمان دوابخات، جارێکی دیکە ئەگەری ئەوەیە مووچەی فەرمانبەران رووبەڕووی دواکەوتن ببێتەوە.
بەشیر حەداد، جێگری دووهەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە رۆژنامەی فەرمی دەوڵەتی راگەیاندوە، پەرلەمان چاوەڕوانی حکوومەت دەکات بۆئەوەی پڕۆژەیاسای بوودجەی ساڵی ٢٠٢١ رەوانەبکات و لیژنە تایبەتمەندەکانی پەرلەمانیش خوێندنەوە و هەڵسەنگاندن بۆ پڕۆژەکە دەکەن و دواتر دەنگی لەسەر دەرێت.
ئاماژەی بەوەشکردوە، دواکەوتنی پەسەندکردنی بوودجە کاریگەری نەرێنی لەسەر دۆخی ئابووری دەبێت و یەکێک لەکاریگەرییەکانیش بریتی دەبێت لەدواکەوتنی مووچەی مانگی داهاتووی فەرمانبەران.
ئەم بابەتە 12009 جار خوێندراوەتەوە