سەبارەت بە قەدەغەی هاتووچۆ ڕاگەێندراویکی گرینگ بڵاو دەکرێتەوە
پەیامی کورد ... سەبارەت بە قەدەغەی هاتووچۆ ڕاگەێندراویکی گرینگ بڵاو دەکرێتەوە
ووتەبێژی وەزارەتی تەندرووستی رایگەیاند، ئەگەر پابەندبوون بە رێكارەكانی خۆپارێزی وەك پێویست نەبێت قەدەغەی هاتووچۆ بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان یەكێك لە ئەگەرەكان دەبێت و بەرێژەیەکی سنووردار جێبەجێ دەکرێت، بۆیە داوا لەهاووڵاتیان دەکەن "هاوكاربن بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە سەختە و بۆ ئەوەی نەگەینە ئەو قۆناغە سەختە".
د. ئاسۆ حەوێزی، وووتەبێژی وەزارەتی تەندرووستی هەرێمی کوردستان لەراگەیاندنێکی رۆژنامەنوسیدا ئەوەشی خستەڕوو، "ئەگەر پابەندبوون بە رێكارەكانی خۆپارێزی وەك پێویست نەبێت قەدەغەی هاتووچۆ بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان یەكێك لە ئەگەرەكان دەبێت ، ئەگەر گشتی ش نەبێت ئەوا بە سنوورداری دەبێت".
ئاماژەی بەوەشکردوە، "بۆیە تكا دەكەین هەمو لایەك هاوكاربن بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە سەختەو بڕیارەكانی لێژنەی باڵا وەك خۆی جێبەجێ بكەن تا نەگەینە قۆناغی كەرەنتینی گشتی یان سنووردار".
ماوەی هەفتەیەکە ئامارەکانی تووشبوون و مردن بە ڤیرووسی کۆرۆنا لەهەرێمی کوردستان بەڕێژەیەکی بەرچاو بەرزبوونەوەتەوە، بەرپرسانی تەندرووستی ش رایدەگەێنێت، لەئێستادا داوا لە هاووڵاتیان دەکەن کە بەبەستنی دەمامک و دوورکەوتنەوە لەقەرەباڵغی تاکپارێزی تەواو جێبەجێ بکەن.
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە