سەبارەت بە هێرشی ئاسمانی لە لایەن ئەمریکاوە لە ڕۆژانی داهاتوو هۆشداری دەدرێت
پەیامی کورد ... سەبارەت بە هێرشی ئاسمانی لە لایەن ئەمریکاوە لە ڕۆژانی داهاتوو هۆشداری دەدرێت .
کارناسێکی عێراقی سەبارەت بە ئەگەری هێرشی ئاسمانی لە لایەن فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئەمریکاوە لە ڕۆژانی داهاتوو لە ناو عێراق هۆشداری دەدەن .
کارناسی بابەتی ئەمنییتی عێراق سەبارەت بە ئەگەری هێرشی ئەمریکا لە ووڵامدانەوەی بە هێرشەکانی ئەم دواییە بۆ سەر هەولێر لە ڕۆژانی داهاتوودا هۆشداری دەدات .
بە پێی ڕاپۆرتێک عەلی الوائێلی کارناسی ئەمنییەتی عێراق سەبارەت بە ئەگەری هێرشی لەناکاوی ئەمریکا لە ماوەی ڕۆژانی داهاتوودا بۆ سەر مۆڵگە و بنکەگەلی مقاومە وەکوو وولامدانەوەیەک بە هێرشەکەی ئەم دواییە بۆ سەر پارێزگای هەولێر هۆشداری دا
ئەو دەربارەی هەوڵەکانی لایەنی ئەمریکی بۆ تاوانبار کردنی هەندێک لە گرووپەکان لە هێرشەکەی سەر پاریزگای هەولێر و بە ئامانج گرتنی مەقەڕرەکانی ئەوان بە پێی پیلانی داڕێژراو کە لە پێشترەوە بۆ ئەم مەبەستە ئامادە کراوە ، هۆشداری دا .
الوائێلی ووتی ، ئەمنییەت و سەقامگیری عێراق لە ڕاستای بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و مێشکی بیرمەندی ئەوان ئیسرائیل بەڕیوە ناچێت بە تایبەت لە دوای ئەوەی کە هێزەکانی ئەمنییەتی توانیویانە باڵایی و سەرکەوتنی خۆیان بە سەر تێرۆرسیتانەوە بسەلمێنن .
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە