سەبارەت بە هەرەس هێنانی بەندئاوەکانی تورکیا هۆشداری جیددی دەدرێت
پەیامی کورد ... سەبارەت بە هەرەس هێنانی بەندئاوەکانی تورکیا هۆشداری جیددی دەدرێت
سەرکردەیەکی سەر بەهاوپەیمانی "چوارچێوەی هەماهەنگیی" هۆشداریداوە لەوەی، ئەگەر بێت و بەندئاوەکانی تورکیا بەهۆی بومەلەرزەوە ههرهس بهێنن، ئەوە عێراق زەرەرمەندترین لایەن دەبێت، بەو پێیەی ئەو بەندئاوانە نزیکن لەناوچەکانی ڕوودانی بومەلەرزەو زۆریش لەسنوورەکانی عێراقەوە نزیکن.
جەمال حەسەن سەرکردەی ناو هاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگی لەلێدوانێکدا بەپێگەی "مەعلومە"ی وتوە، تورکیا لەپڕۆژەی گاپدا کە نزیکە لە سنوورەکانی باکووری عێراقو خاوەنی نزیکەی 200 بەندئاوە کە بەتێکڕایی نزیکەی 600 ملیار مەترس سێجا ئاویان کۆکردۆتەوە.
باسی لەوەشکردوە، ئەو بەنداوانە دەکەونە جوگرافیایەکی نزیک لە بومەلەرزە گەورەکانی ئەمدوایەی تورکیا.
حەسەن هەروەک دەڵێت:"لەهەر داڕمانێکی بەندئاوەکانی تورکیا عێراق زۆرترین زەرەری بەردەکەوێت، لەبەرئەوە پێویستە عێراق لەگەڵ تورکیا بۆ گرتنەبەری ڕێکاری خۆپارێزی دوورخستنەوەی مەترسییەکان لەگەڵ لایەنی تورکی هەماهەنگی بکات، بەتایبەت ئەگەر بێت و هەر حاڵەتێکی کتوپر درووست بێت ئەو بڕە ئاوە زۆرەی ناو بەندئاوەکان بۆ تێسۆنامی دەگۆڕێت".
جەختیشیکردۆتەوە، دەبێت بەشێک لەو لێکۆڵینەوانە بەهەند وەربگیرێن کە ئاماژە بەوەدەکەن، عەمبارکردنی بڕێکی زۆر لەئاو لەناو بەندئاوەکانی تورکیا ڕۆڵی هەبوە لە درووستکردنی بومەلەرزەکەی ئەم دواییە.
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە