سەبارەت بە ڕوودانی کوودەتا لە عێراق هۆشداری دەدرێت
نوێنه‌رى هاوپه‌یمانى ته‌قه‌دوم ڕایگه‌یاند، "پێویسته ڕێكه‌وتن له‌سه‌ر پێكهێنانى حكوومه‌تى داهاتوو له‌عێراق بكرێت و نابێت هیچ لایه‌نێك په‌راوێزبخرێت چوونكه ئه‌گه‌رى درووستبوونى كوده‌تا هه‌یه له سفركردنه‌وه‌ى ئه‌و لایه‌نانه‌ى كه پێشتر له‌عێراق پێگه‌یان هه‌بوه".
موزاحیم ئه‌لخه‌یات سه‌ركرده له‌هاوپه‌یمانى ته‌قه‌دوم له‌دیدارى مێرى ڕایگه‌یاند، "پێویسته حكوومه‌تى داهاتوو حكوومه‌تێك بێت به‌ڕێكه‌وتن له‌نێوان لایه‌نه‌كان پێك بهێنرێت و بناغە و پێگه‌ى ئه‌و لایه‌نانه له‌به‌رچاو بگیرێت كه پێگه‌یان هه‌یه".
سه‌ركرده‌كه‌ى هاوپه‌یمانى ته‌قه‌دوم وتیشى:"ئه‌گه‌ر ئه‌و لایه‌نانه‌ى پێگه‌یان له‌عێراق هه‌بوه‌و له‌هه‌ڵبژاردن كورسى كه‌میان هێناوه په‌راوێزبخرێن‌و ڕۆڵیان له‌به‌ڕێوبردنى عێراق سفر بكرێت، ئه‌وا ئه‌گه‌رى سه‌رهه‌ڵدانى كووده‌تا له‌عێراق هه‌یه‌و دۆخێكى پشێوو ئاڵۆز سه‌رهه‌ڵده‌دات".
باسى له‌وه‌شكرد، "پێویسته له‌پێكهێنانى حكوومه‌تى داهاتوو له‌گه‌ڵ له‌به‌رچاوگرتنى ڕۆڵى لایه‌نه‌كان ڕۆڵى گه‌نجان‌و خانمانیش پشت گوێن نەخرێت".
له‌ئێستادا عێراق له قۆناغێكى ڕاگوزه‌ردایه‌و هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته ئه‌نجامدراوه‌و به‌شێكى سه‌ره‌كى ئه‌و لایه‌نانه‌ى چه‌كیان له‌ده‌سته ده‌رئه‌نجامه‌كان ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه به‌هۆى ئه‌وه‌ى ژماره‌ى كورسى‌و ڕێژه‌ى ده‌نگه‌كانیان زۆر كه‌میكردوه.
ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە