سەبارەت بە ڕووسیا ووڵاتی ژاپۆن داوایەک ئاراستەی ووڵاتانی گرووپی ٧ دەکات

پەیامی کورد      ...    سەبارەت بە ڕووسیا ووڵاتی ژاپۆن داوایەک ئاراستەی ووڵاتانی گرووپی ٧ دەکات

وەزیری دەرەوەی ژاپۆن لەکۆبوونەوەی ووڵاتانی گرووپی ٧ رایگەیاند، پێویستە گۆڕانکاری لەچۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ ڕووسیا بکرێت بەئاراستەی لێکتێگەیشتنی دولایەنە.

بەگوێرەی هەواڵی ئاژانسی ڕۆیتەرز تۆشیمۆتسۆ مۆتێگی وەزیری دەرەوەی ژاپۆن لەلەکۆبوونەوەی ووڵاتانی گرووپی ٧ کە ئێستا لەلەندەن بەڕێوەدەچێت رایگەیاند، پێویستە گۆڕانکاری لەچۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ ڕووسیا بکرێت بەئاراستەی لێک تێگەیشتنی دوولایەنە ونیگەرانی خۆشی لەبارەی چەندین پرسی پەیوەندیدار بەچین دەربڕی.

وەزیری دەرەوەی ژاپۆن راشیگەیاندوە، هەوڵەکانی چین بۆ گۆڕینی پێگەی رۆژهەڵاتی چین، دۆخی تایوان و کێشەی مافەکانی مرۆڤ لەهەرێمی سەربەخۆی شینجیانگ کە کەمینەی موسڵمانی لێیە مایەی نیگەرانی زۆری ئێمەن.

ئەمە لەکاتێکدایە، لەو کۆبوونەوەیەدا وەزیری دەرەوەی بەریتانیا هەنگاوەکانی ڕووسیای لەنزیک ئۆکرانیا بە زیانبەخش لەقەڵەمدا.


ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە