سەبارەت بە کارتی ڤاکسەنی کۆرۆنا وەزارەتی تەندرووستی هەرێمی کوردستان بڕیارێک دەردەکات
پەیامی کورد ... سەبارەت بە کارتی ڤاکسەنی کۆرۆنا وەزارەتی تەندرووستی هەرێمی کوردستان بڕیارێک دەردەکات
وەزارەتی تەندرووستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەئێستادا سەرجەم ئەو هاووڵاتیانەی دوو ژەم ڤاکسەنیان وەرگرتوە دەتوانن کارتی ڤاکسەنی کۆرۆنا وەربگرن، ئەو کەسانەشی پاسپۆرتیان نیە بەهەمان شێوە دەتوانن کارتی ڤاکسین وەربگرن کە تەنها بۆ ناوخۆ بەکاردەهێندرێت.
وەزارەتی تەندرووستی هەرێمی کوردستان لەدوائین بڕیاریدا کە واژووی د.سامان بەرزنجی لەسەرە ئاماژەی بەوەشکردوە، لەئێستادا ئەو هاووڵاتیانەی دوو ژەم ڤاکسەنیان وەرگرتووە دەتوانن کارتی ڤاکسەنی کۆرۆنا وەربگرن بەبێ ئەوەی پاسپۆرتیان هەبێت، لەجیاتی پاسپۆرت ئەو کەسانە دەبێت ناسنامەی باری شارستانی یان كارتی نیشتمانییان پێ بێت.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو کارتی ڤاکسەنە لەسەر ناسنامەی باری شارستانی یان كارتی نیشتمانی درووست دەکرێت، تەنها بۆ ناوخۆی هەرێم بەکاردەهێندرێت و بۆ گەشتكردن بەکارناهێندرێت.
لە نووسراوەکەی وەزارەتی تەندرووستی هەرێمی کوردستاندا هاتوە، ئەو کەسانەشی کارتی ڤاکسینیان بۆ گەشتکردن دەوێت، دەبێت لەسەر پاسپۆرتەكەیان دەریبهێنن.
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە