سەدر دوو بژاردەی خۆی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاشکرا دەکات
پەیامی کورد ... سەدر دوو بژاردەی خۆی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاشکرا دەکات
مۆقته‌دا سه‌در، رێبه‌رى ره‌وتى سه‌درله کۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى شیعه‌کان له‌باره‌ى پۆستى سه‌رۆک وه‌زیران ئه‌وه‌ى ئاشکرا کردووه که دوو کاندیدى هه‌یه موسته‌فا کازمى و محه‌مه‌د تۆفیق عه‌للاوى.
مۆقته‌دا سه‌در، رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در که کوتله‌که‌ى بووه خاوه‌نى ٧٣ کورسى په‌رله‌مان و وه‌ک یه‌که‌مین براوه‌ى هه‌ڵبژاردن هه‌ژمار ده‌کرێت دوێنێ له کۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى شیعه‌کان له‌ماڵه‌که‌ى خۆیدا له نه‌جه‌ف پێى راگه‌یاندوون که بۆ پۆستى سه‌رۆک وه‌زیران دوو کاندیدى هه‌یه ئه‌وانیش موسته‌فا کازمى و محه‌مه‌د تەوفیق عه‌للاوى ده‌بێت.
چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى شیعه‌کان له هه‌ریه‌ک له نوررى مالکى و هادى عامرى و قه‌یس غه‌ز عه‌لى فالح فه‌یاز پێکهاتوون پێیان راگه‌یاندووه که ئه‌و پرسه پێویستى به گفتوگۆى زیاتره‌و له‌گه‌ڵ دانانه‌وه‌ى کازمی دا نیین بۆ پۆستى سه‌رۆک وه‌زیران.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ٣٠ى کانوونى ٢٠٢١، به‌رهه‌م ساڵح مه‌رسوومى بۆ یه‌که‌مین کۆبوونه‌وه‌ى خولى نوێى په‌رله‌مانى عێراق دیارى کرد که ٩ى کاندونى دووه‌مى ٢٠٢٢ ده‌کات، که له‌ناو په‌رله‌ماندا کوتله‌ى زۆرینه ده‌توانێت ٥٠ + ١ کۆبکاته‌وه تا پۆستى سه‌رۆک وه‌زیران یه‌کلایی بکاته‌وه.
به‌پێى عورفێکى ته‌وافۆقى، پۆستى سه‌رۆک کۆمار بۆ کورده و پۆستى سه‌رۆک وه‌زیران بۆ شیعه‌کان و پۆستى سه‌رۆکى په‌رله‌مان بۆ سوننه‌کان ده‌بێت.
هێشتا سه‌رکردایه‌تى کورد کاندیدى بۆ پۆستى سه‌رۆککۆمار یه‌کلایی نه‌کردووه‌ته‌وه، به‌ڵام یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان له زارى بافڵ تاڵه‌بانى سکرتێری گشتی یه‌کێتى چه‌ند جارێک ئه‌وه‌ى دووپاتکردووه‌ته‌وه که به‌رهه‌م ساڵح کاندیدى پۆستى سه‌رۆک کۆمار ده‌بێت.
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە