سەدر پەیامێک سەبارەت بە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا و هەموو هێزە بیانییەکانی دیکە لە ووڵاتی عێراق بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد ... سەدر پەیامێک سەبارەت بە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا و هەموو هێزە بیانییەکانی دیکە لە ووڵاتی عێراق بڵاو دەکاتەوە
مۆقتەدا سەدر، ڕابەری ڕەوتی سەدر باس لە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دەکات و بەسەرەتایەک ناوی دەبات، بۆ کشانەوەی هێزە بیانیەکانی دیکە لە عێراق.
ئەمڕۆ پێنج شەممە ٣٠ی دیسەمبەری ٢٠٢١ مۆقتەدا سەدر لە پەیامێکدا سەبارەت بە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق ڕایگەیاند : پێویستە سەرجەم ئەو هێزە ئەمنییە ئەمریکییانەی باڵیۆزخانەی ئەو ووڵاتە لە بەغدا دەپارێزن بکشێنەوە و ئەمنییەتی باڵیۆزخانەکە بە هێزە ئەمنییەکانی عێراق بسپێرن.
بە ووتەی ڕابەری ڕەوتی سەدر، کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق سەرەتایەکە بۆ کشانەوەی هێزە بیانیەکانی دیکەش لەو ووڵاتە .
هاوکات داوای کرد دەستنیشانی سەرجەم بنکە سەربازییە بیانیەکان بکرێت و پاشان ڕادەستی سوپای عێراق ی بکرێت.
ئاماژەی بەوەشکردوە، عێراق ووڵاتێکی خاوەن سەروەری بێت و هەمو رێککەوتێک پێشێلی سەروەری ووڵات بکات هەڵبوەشێندرێتەوە، هەروەها بونی نوێنەرایەتی دیپلۆماسی و هێزە بیانییەکان لەداهاتوودا دەبێت لەسەر بنەمای هاوسەنگی و یاسای نێودەوڵەتی بێت .
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە