سەربازانی ئیسرائیلی هەواڵ لە تووشبوونیان بە شێرپەنجە دەدەن بە هۆی قووببەی ئاسنین ەوە

پەیامی کورد     ...   سەربازانی ئیسرائیلی هەواڵ لە تووشبوونیان بە شێرپەنجە دەدەن بە هۆی قووببەی ئاسنین  ەوە .

سەربازانی ئیسرائیلی ئاشکرای دەکەن کە بە هۆی تێپەڕاندنی خزمەتی سەربازی خۆیان لە سیستەمی دژە مووشەکی قووببەی ئاسنین ، ەوە تووشی شێرپەنجە بوونە .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە ئەلجەزیرە ڕۆژنامەی یەدیعووت ئاحاروونووت ڕاپۆرتێکی بڵاو کردووەتەوە کە ژمارەیەک لە سەربازانی ئیسرائیلی کە لە قووببەی ئاسنین خزمەتی سەربازی خۆیانیان تێپەڕاندووە لەگەڵ نزیک بوونەوەیان بە کۆتایی خزمەتەکەیان یا ماوەی دواتر تووشی شێرپەنجە بوونە .

ئەم ڕۆژنامەیە نووسی کە ئەم سەربازانە ڕایانگەیاندووە کە پەیوەندی نێوان خزمەتەکەی ئەوان لەم سیستەمە و نەخۆشی یەکەیان هەیە و ڕاداری ئەم سیستەمە هۆکاری بڵابوونەوەی تیشک و گەرما دەبێت کە دەبێتە هۆی نەخۆشی .

یەدیعووت ئاحاروونووت ڕایگەیاند کە بەدوای ئەوەوەیە کە چیرۆکی نزیکەی ١٠ سەربازی تووشبوو بەم نەخۆشییە بڵاو بکاتەوە کە هەندێک لەم سەربازانە لە قۆناغ گەلی جیاوازن بۆ شکایەت لە دژی وەزارەتی شەڕی ئەم ووڵاتەدا .

ئەم ڕۆژنامەیە لە یەکێک لە سەربازەکان بە ناوی ڕان ڕایدەگەێنێت کە بەهۆی چالاکییەکانی ئەو لەم سیستەمەدا تووشی شێرپەنجە بووە . هەروەها ووتی کە نزیکەی یەک ساڵ دوای کۆتایی هاتنی خزمەتەکەی ، زانراوە کە ئەو تووشی تۆمۆری مەترسیدار لە ئێسکەکانی بووە 

ئەرتەشی ئیسرائیل لە سیستەمی قووببەی ئاسنین بۆ بەدواداچوونی مووشەکگەلی کورت مەودا و میانەڕەو کەڵک وەردەگرێت .


ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە