سەربازێکی ئەمریکی لەبەردەم باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە واشنتۆن خۆی سوتاند

پەیامی کورد   ...   سەربازێکی ئەمریکی لەبەردەم باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە واشنتۆن خۆی سوتاند

میدیاکان لە زاری لێپرسراوانەوە رایانگەیاندووە ، بەھۆی ناڕەزایەتییەکانی لە شەڕی غەززە، سەربازێکی ئەمریکی لەبەردەم باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە واشینتۆن خۆی سووتاندووە و وتوویەتی بەشێک نابێت لە کۆمەڵکوژی و ھاواری کردووە فەڵەستین رزگار بکەن. 
ھاوکات، ھێزەکانی ئاگرکوژێنەوە بەھانایەوە چوون و ئاگرەکەیان کوژاندووەتەوە و گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە، بەڵام برینی زۆر لەسەر جەستەی درووستبووە و مەترسی لەسەر ژیانی ھەیە.   
ووتەبێژی ھێزە ئاسمانییەکانی ئەمریکاش بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاندووە ئەو سەربازە ئەندامێکی چالاکە لە ھێزی ئاسمانی ئەمریکا، بەبێ ئەوەی زانیاری زیاتر بخاتەڕوو.                                                                        باڵیۆزخانەی ئیسرائیل یش رایگەیاندووە، ھیچ ئەندامێکی باڵیۆزخانەکەیان زیانی پێ نەگەیشتووە و سەربازە ئەمریکییەکەش ناسراو نییە.
ئەم بابەتە 11764 جار خوێندراوەتەوە