سەربازێکی فەڕەنسەوی دۆسیە و بەڵگەگەلی نهێنی و شاراوەی لە دانیشتنێکی ڕووسەکان دا بڵاو کردەوە
سەربازێکی فەڕەنسەوی دۆسیە و بەڵگەگەلی نهێنی و شاراوەی لە دانیشتنێکی ئەو ڕووسانەی کە ئارەزوومەندی یاریگەلی کۆمپیوتەرین بڵاو کردەوە .
سەربازێکی شۆفێری تانکی پێشووی ئەرتەشی فەڕەنسا ڕێنوێنی شاراوە و نهێنی شۆفێری تانکی Leclerc بە شێوەی ئۆنڵاین لە ئینتەرنێت بڵاو کردەوە تاکوو لە شەرت بەندییەک لە دانیشتنی ئەو ڕووسانەی کە ئارەزوومەندی یاری کۆمپیەتەری War Thunder براوە بێت .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە گۆڤاری UK Defence Journal ئەم ڕووداوە کاتێک ڕوویدا کە کاربەران دەربارەی تایبەتمەندییەکانی ئەو تانکەی خرابووە ڕوو لە یارییەکەدا باسیان لێوە دەکرد . یەکێک لەوانەە نەیتوانی پێش بە خۆی بگرێت و ووتی کە ئەو یەکێک لە خەدەمەی تانکی Leclerc S2 بووە و بەشێک لە ڕێنوێنییە شاراوەکانی شۆفێری ئەم تانکە وەکوو دۆسیە و بەڵگە نیشان دا.
هەندێک دواتریش بەڕێوبەرانی ئەم ئەنجوومەنە پەیامەکەی ئەویان سڕییەوە .
تانکی Leclerc S2 لە ئێستادا لە خزمەتی ئەرتەشی فەڕەنسادایە .
ئەمە یەەکەەمین جار نییە کە بابەتی پلەبەندی کراوی نهێنی و شاراوە لە ئەنجوومەەنی War Thunder ئاشکرا دەبێت پێشتریش یەکێک لە کاربەران دۆسیەیەکی بە تایبەتمەندییەکانی تانکی بەریتانیایی Challenger 2 بڵاو کردەوە تاکوو دیزاینەکەی لەم یارییە کۆمپیوتەرییەدا ڕوون ببێتەوە
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە