سەربازێک بە کۆکردنەوەی پارەی سەربازی خۆی بەندکراوێک لە بەند ئازاد دەکات

پەیامی کورد      ...    سەربازێک بە کۆکردنەوەی پارەی سەربازی خۆی بەندکراوێک لە بەند ئازاد دەکات

 
سەربازێک بە کۆکردنەوەی پارەی سەربازییەکەی کە بڕی ١١ ملیۆن تمەن بووە، توانی بەندکراوێک لە بەندیخانەی ناوەندی ئۆرمیە ، ئازاد بکات.

"مەتین تاهێری" شوناسی ئەو سەربازەیە کە بە کۆکردنەوەی پارەی ماوەی سەربازییەکەی، توانیویەتی بەندکراوێک کە بەهۆی کێشەی ماڵی داراییەوە بە زیندان مەحکووم کرابوو ئازاد بکات.

پێشتریش و لەو پەیوەندییەدا، سەربازێکی بنکەی سنووری پاوە، بە ناوی "ڕەزا نەوازش" بە کۆکردنەوەی پارەی مانگانەی خۆی، توانیبووی زیندانییەک لە زیندانی کرماشان ئازاد بکات.


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە