سەردانی وەزیری شەڕی ئیسرائیل لە هێڵی پێنجەمی ئەمریکا ، جێگیر لە بەحرەین

پەیامی کورد    ...    سەردانی وەزیری شەڕی ئیسرائیل لە هێڵی پێنجەمی ئەمریکا ، جێگیر لە بەحرەین  .

وەزیری شەڕی ئیسرائیل ئەمڕۆ پێنجشەممە سەردانی مەقەڕڕی هێڵی پێنجەمی هێزی دەریایی ئەمریکا ی لە بەحرەین کرد . ئەمە بەشێک لە سەفەری ڕانەگەێندراو لە گیروداری تووندی ئاڵۆزییەکانی کەنداوی فارس لە دوای هێرشەکانی فڕۆکەگەڵی بێفڕۆکەوان و مووشەکی بۆ سەر ئیماراتی یەەکگرتووی عەرەبی یە .

بە پێی ڕاپۆرتێک وەزارەتی شەڕی ئیسرائیل ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند بێنی گانتس ڕێکەوتننامەی هاوکارییە ئەمنییەتییەکانی لەگەڵ بەحرەین واژوو دەکات . بەحرەین هاوڕا لەگەڵ ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی پەیوەندییەکانی خۆی لەگەڵ ئیسرائیل لە ساڵی ٢٠٢٠ ئاسایی کردەوە .

بەحرەین میوانداری مەقەڕری هێڵی پێنجەم و هەروەها هەندێک لە ئۆپراسیۆنەکانی سێنتکام " فەرماندەیی ناوەندی ئەرتەشی ویلایەتەیەکگرتووەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست " ە کە ئیسرائیل ساڵی ڕابردوو لەگەڵی یەکی گرتەوە .

گانتس لە دوای سەردانیکردنی لە پێگەی دەریایی لە لاپەڕەی تویتەر ڕایگەیاند : لە بواری زیادبوونی هەڕەشە دەریایی و ئاسمانییەکان ، هاوکاری ئاسنین ی ئێمە زیاتر لە هەر کاتێکی دیکە گرینگترە .

ئیسرائیل لەم هەفتەیەدا بە نەمایش و مانۆڕی دەریایی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێکهاتوو لە ٦٠ ووڵات بە ڕابەرایەتی ئەمریکا لەگەڵ ئیمارات و بەحرەین یەک دەگرن .، لەم مانۆڕ و نەمایشەدا بۆ یەکەمین جار ئیسرائیل بە شێوەی ئاشکرا لەگەڵ عەرەبستانی سەعوودی و عەممان ، دوو ووڵاتێک کە لەگەڵ ئەوان پەیوەندی دیپلۆماتیکی نییە ، ئامادەیی دەبوو .

وەزارەتی شەڕی ئیسرائیل ووردەکاری دەربارەی ئەوەی کە ڕێکەوتنی ئەمنییەتی لەگەڵ بەحرەین پێکهاتوو لە چ خاڵگەلێک دەبێت ، نەخستە ڕوو . نووسینگەی پەیوەندییەکانی دەوڵەتی بەحرەین داواکارییەکەی بۆ دەربڕینی بیروڕا ووڵامی نەداوەتەوە .

گانتس بۆ ئەم سەفەرە دوو ڕۆژەیە بە فڕۆکەی هێزی ئاسمانی ئیسرائیل سەردانی بەحرەین ی کردووە . ئەمە یەکەمین جارە کە فەرماندەیەکی ئیسرائیلی لەم ووڵاتەی کەنداوی فارس سەردانی بکات یا خود فڕۆکەیەکی نیزامی و سەربازی ئیسرائیل لەوێ دەنیشێتەوە .

لە مانگی سێپتەمبەر ، بەحرەین میوانداری یائیر لاپید وەزیری کاروباری دەرەوەی ئیسرائیل بۆ بەرزترین ئاست لە کاتی ڕێکەوتنەکانی ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەکان بووە .


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە