سەردانەکەی سەرۆکی پەرلەمانی ئێران کە هەڵگری نامەی ڕابەری باڵای ئێران بوو لە لایەن پووتین ەوە ڕەت دەکرێتەوە
پەیامی کورد ... سەردانەکەی سەرۆکی پەرلەمانی ئێران کە هەڵگری نامەی ڕابەری باڵای ئێران بوو لە لایەن پووتین ەوە ڕەت دەکرێتەوە
سەرۆکی پەرلەمانی کۆماری ئیسلامی ئێران ، پەیامی تایبەتی خامنەیی بۆ مۆسکۆ دەبات بەڵام پووتین دەرگای لێ ناکاتەوە.
ئێوارەی شەممە ٦ی فێبریوەری ئاشکرا دەکرێت پووتین سەرکۆماری رووسیا ئامادە نەبووە قالیباف سەرۆکی پەرلەمانی کۆماری ئیسلامی ئێران ببینێت و نامەکەی خامنەیی بە نوێنەرێکی تایبەت وەرگرتووە، هەر ئەمەش بووە هۆی گاڵتەجاڕییەکی زۆر لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەرامبەر قالیباف و بارودۆخی ئێران لای ڕووسیا.
نزیکانی قالیباف هۆکارەکە بۆ پرۆتۆکۆڵی تەندرووستی دەگەڕێننەوە و ئەڵێین قالیباف ئامادە نەبووە پرۆتۆکۆڵی تەندرووستی ڕووسیا ڕەچاو بکات. بەڵام پێشتر قالیباف ڕایگەیاندبوو تاقیکردنەوەی ڤیرووسی کۆڕۆنا ئەنجام دەدات و ئەوکات دەڕوات بۆ ڕووسیا.
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە