سەردەمی حۆکمڕانی بایدن بۆ ئەردۆغان زۆر تووندتر دەبێت لە سەردەمی ترامپ
پەیامی کورد ... سەردەمی حۆکمڕانی بایدن بۆ ئەردۆغان زۆر تووندتر دەبێت لە سەردەمی ترامپ .
دەوترێ دەبێ ئەردۆغان فێر ببێت کە سەردەمی حۆکمڕانی بادین بۆ ئەردۆغان زۆر تووندتر دەبێت لە سەردەمی ترامپ .
دوای ئەوەی کە جۆ بایدن بە سەرۆککۆماری ئەمریکا هەڵبژێردرا ، ئەم بابەتە زۆر دەبێتە جێگای سەرنج و گرینگیدان کە پەیوەندییەکانی تورکیا و ئەمریکا بەرەو چ ئاراستەیەک دا دەڕوات . زۆرێک لە لایەنەکانی ئەمریکا لەو باوەڕەدان کە سەردەمەی کە ترامپ تێدا حۆکمڕان بوو لەگەڵ ئێستادا زۆر جیاوازە و جودایە .
باڵیۆزی پێشووی ئەمریکا لە ئانکارا جەیمز جێفری ڕایدەگەێنێت و دەڵێ : هەتاکوو تورکیا سەبارەت بە سیستەمی بەرگری ئێس - ٤٠٠ هەڵوێستی خۆی نەگۆڕێت و نەگەڕێتەوە پاش لە نێوان تورکیا و ئەمریکا دا هیچ پەیوەندییەکی بەرهەمدا بەدی نایەت .
جێفری لە واشینتۆن دا پانێڵی دەزگای بیروبۆچوونی " Wilson Center " دا قسەی کرد و دەربارەی ڕابەرایەتی نوێی ئەمریکا ڕایگەیاند : جیاوازی ڕابەرایەتی بایدن لەگەڵ ترامپ ئەوەیە کە ، زۆربەی کەسەکانی ناو تیمەکەی بایدن ، حەز بە ئەردۆغان و سیاسەتەکانی ئەو ناکەن . بەڵام دۆناڵد ترامپ ئەردۆغان ی خۆش دەویست و گرینگی بە سیاستەکانی ئەو دەدا لە ناو تورکیادا . بەڵام سەردەمی نوێ ، وەکوو پێشتر نابێت و ئەوەش کێشەیەکی جیاوازە
ئەم بابەتە 11983 جار خوێندراوەتەوە