سەرسووڕمان و دڵخۆشی فراوانی عەلی ئۆف و ئەردۆغان لە ئەنجامدانی نەمایشێکی سەربازی هاوبەش
پەیامی کورد ... سەرسووڕمان و دڵخۆشی فراوانی عەلی ئۆف و ئەردۆغان لە ئەنجامدانی نەمایشێکی سەربازی هاوبەش
سەرۆککۆماری هەر دوو ووڵاتی تورکیا و ئازەربایجان لە دوای کۆتایی یەکەمین ڕۆژ لە نەمایشی سەربازی هاوبەشی کۆماری ئازەربایجان و تورکیا بەناوبانگ بە " مشتی برا " پیرۆزبایی یان لە هێزە چەکدارەکانی تورکیا و کۆماری ئازەربایجان کرد .
ئەردۆغان ڕایگەیاند : ئێوە ئەم ڕاهێنانەتان بە مانای یەک نەتەوە ، دوو ووڵات بە سەرکەوتوویی ئەنجام دا . ئێوە هێزتان بە هاوڕێیەکانی خۆتان داوە و دوژمنانتان ترساند .
هەروەها عەلی ئۆف ، سەرۆککۆماری ئازەربایجان یش لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی لە بەڕێوەچوونی سەرکەوتووانەی ئەم نەمایشە سەربازییە بە هێزە چەکدارەکانی هەر دوو ووڵات کرد .
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە