سەركردەكانی سوننەی عێراق داوای ڕێككەوتنێك لە ئیسرائیل دەكەن
پەیامی کورد ... سەركردەكانی سوننەی عێراق داوای ڕێككەوتنێك لە ئیسرائیل دەكەن
کەناڵی عبری بڵاویكردەوە، سەرکردە دیارەکانی سوننە لە عێراق داوا دەکەن ووڵاتەکەیان بچێتە ڕیزی ڕێککەوتننامەی ئیبراهیمەوە.
دوێنێ لە میانی كۆنگرەیەكدا لە شاری هەولێر سەرکردە دیارەکانی سوننە لە عێراق، بە ئاشکرا داوای ئاشتی یان لەگەڵ ئیسرائیل کرد.
کەناڵی ١٢ی ئیسرائیل، ئەو ڕووداوەی بە “بێوێنە” ناوبرد و بە پێی هەواڵەكانی ئەو كەناڵە، سەرکردەکانی سوننە، سەرکردەی گەورەترین عەشیرەتی ڕۆژهەڵاتی ناوین و شەمەر و جەنەراڵەکانی پێشووی سوپای عێراق داوایان کردووە عێراق بچێتە ڕیزی پەیمانەکانی ئیبراهیمەوە.
کۆنفرانسەکە کە بە ڕاستەوخۆ لە چەند تۆڕێکی کۆمەڵایەتیدا پەخش کرا، بە میوانداری هێمی پێرێس، کوڕی شیمۆن پێرس، سەرۆکی کۆچکردووی ئیسرائیل، کە بە زمانی عیبری باسی لە پێویستی پەیوەندی ئاشتی کرد.
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە