سەرلێشێواوی و توڕەیی کۆشکی سپی دوای بڵاوبوونەوەی چاوپێکەوتنەکەی ئەم دواییە لەگەڵ پووتین

پەیامی کورد   ...  سەرلێشێواوی و توڕەیی کۆشکی سپی دوای بڵاوبوونەوەی چاوپێکەوتنەکەی ئەم دواییە لەگەڵ پووتین

ماریا زاخارۆڤا، ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند، کۆشکی سپی و وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ناڕەحەت و توڕەن لە بڵاوبوونەوەی چاوپێکەوتنەکەی ڕۆژنامەنووس تاکەر کارلسۆن لەگەڵ ڤلادێمیر پووتین سەرۆکی ڕووسیا.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێک ، ماریا زاخارۆڤا دەڵێت، کاردانەوەی لەو شێوەیە نائاساییە و درۆی نزیکبوونەوەکانیان ئەوەندە ئاشکرا دەکات کە تەنانەت باوەڕیشی پێ ناکرێت.
ووتیشی: "دەبینیت، ئەوان هیستریا و سەرلێشێواوی بوون - کۆشکی سپی، وەزارەتی دەرەوە، هەموو میدیا سەرەکییەکان تەنها یەک شتیان هاوار دەکرد : سەیر مەکەن و مەهێڵن ڕۆژنامەنووسە ئەمریکییەکە چاوپێکەوتنەکە ئەنجام بدات".

ڕۆژنامەنووسی ئەمریکی تاکەر کارلسۆن بەرەبەیانی ٩ی شوبات چاوپێکەوتنێکی دوو کاتژمێری لەگەڵ ڤلادێمیر پووتین بڵاوکردەوە. تا ئێستا نزیکەی ١٦٦ میلیۆن کەس لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بینیویانە. ژمارەی بینەری ئەم ڤیدیۆیە لە یوتیوب نزیکەی دە ملیۆنە.
ئەم چاوپێکەوتنە لە لاپەڕەکانی یەکەمی میدیای ڕۆژئاوادا هاتبوو. لە ناو میدیاکانی ئەمریکادا بەشێک لەم وتوووێژە لەلایەن فۆربێس، نیووزویک، زە هیڵ، دەیلی بیست، نیۆیۆرک پۆست، نیۆیۆرک تایمز و واڵ ستریت ژۆرناڵ بڵاوکرایەوە.


ئەم بابەتە 12004 جار خوێندراوەتەوە