سەرلەشکەر باقری : بەرەنگاری هەنگاوە شەڕئەنگێزانەکانی ئەمریکا بەرامبەر بە فڕۆکەبێفڕۆکەوانەکانی ئێران دەبینەوە .
پەیامی کورد ... سەرلەشکەر باقری : بەرەنگاری هەنگاوە شەڕئەنگێزانەکانی ئەمریکا بەرامبەر بە فڕۆکەبێفڕۆکەوانەکانی ئێران دەبینەوە .
سەرۆکی کۆمیتەی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئێران سەرلەشکەر باقری ڕایگەیاند : قسەکانی ئەمریکییەکان سەبارەت بە تێکشکانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سەربازی ئێرانی دەیسەلمێنێت ئەمریکا لەگەڵ دژبەرانی ئێمە و جیایی خوازاندا هاودەستە .
ئەگەر ئەمریکییەکان هەر جۆرە هەنگاوێکیان لە بەرامبەر فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان هەبێت ئەوە هێزە چەکدارەکانی ئێران ووڵامی ئەم هەنگاوە شەڕئەنگێزانەیە دەدەنەوە .
ئێمە تەنیا خەریکی تێکهەڵچوونی سەربازین لە بەرامبەر گرووپگەلی جیایی خواز و لەم قۆناغەدا هیچ هەنگاوێکمان لە بەرامبەر ئەمریکا نییە و ئەوان بزانن تۆڵەی ئەم جووڵەیە بۆ هێزە چەکدارەکانی ئێمە پارێزراوە و لە شوێنی خۆی و بەجی لەگەڵی بەرەوڕوو دەبینەوە .
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە