سەرمای بێ وێنە لە ئەمریکا و کەنەدا
پەیامی کورد ... سەرمای بێ وێنە لە ئەمریکا و کەنەدا
ڕەشەبایەکی بەهێزی زستانی خەریکی تێپەڕبوون لە ئەمریکا و بەشگەلێک لە کەنەدایە کە هۆکاری دابەزینی تووندی ئاستی گەرما و هەڵوەشاندنەوەی فڕینەکان لە سەرووبەری قەرەباڵغترین وەرزی سەفەر واتا پشووەکانی کریسمەس و ساڵی نوێ بووە .
بەڕێوبەرایەتی کەشناسی نیشتیمانی ئەمریکا ووتی کە سەرمای ژێر ٥٠ پلەی فارێنهایت " ژێر ٤٥ پلەی سانتیگراد " تاکوو ژێر ٧٠پلەی فارێنهایت تا کۆتایی ئەم هەفتەیە لە شوێنەکاندا ئەگەری ڕوودانی هەیە .
چاوەڕوان دەکرێت کە بەفر و بۆران بە هۆی ڕەشەباوە ببێتە هۆکاری زەرەر و زیان و پچڕانی کارەبا لە ڕۆژئاوای ناوەندی ئەمریکا و کەنەدا .
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە