سەرپەرشتیاری لیواكانی كۆسرەت ڕەسووڵ ڕوونکردنەوەیەکی گرینگ سەبارەت بە گرژی و ئاڵۆزی لە یەکێک لە قوتابخانەکانی سلێمانی دەخاتە ڕوو
پەیامی کورد ... سەرپەرشتیاری لیواكانی كۆسرەت ڕەسووڵ ڕوونکردنەوەیەکی گرینگ سەبارەت بە گرژی و ئاڵۆزی لە یەکێک لە قوتابخانەکانی سلێمانی دەخاتە ڕوو .
سەرپەرشتیاری لیواكانی كۆسرەت رەسووڵ رایگەیاند "بڵاوبوونەوەی دەنگۆی درووستبوونی گرژی و ئاڵۆزییەک لە یەکێک لە قوتابخانەکانی شاری سلێمانی و خستنە ئەستۆی دەستەی سەرپەرشتیاری لیوای ٣ و ٧ی تایبەت بە هەموو جۆرێک دوورە لە ڕاستیەوە".
لیوا ئەیووب یووسف، سەرپەرشتیاری لیوای ٣و ٧ی تایبەتی كۆسرەت ڕەسووڵ ڕایگەیاند"ئێمە دوور و نزیک پەیوەندیمان بەو بابەتەوە نییەو لێی ئاگادار نین، ئەو بەڕێزانەش نە سەر بە لیواکانی ئێمەن و نە ئاشنای ئێمەن".
لە ڕوونكردنەوەكەدا ئەوەشی باسی لەوەشکردوەن بە تەواوی بەدواداچوونیان بۆ بابەتەکە کردو لە ووتەکانیان بەرپرسیارن.
لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا کۆمەڵێک کەس بە جلوبەرگی سەربازییەوە لە قوتابخانەیەکی سلێمانی هێرشدەکەنەسەر باوک و کوڕێک.
لیوا ئەیووب یووسف داواشی لە دەزگا ئەمنییەکان كردوە بە کاری خۆیان هەستن و لێکۆڵینەوە لەو بابەتە بکەن و بەپێی یاسا مامەڵە لەگەڵ بکەرانی ئەو کارەدا بکرێت.
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە