سەرچاوەگەلی ئیسرائیلی : بێنی گانتس دیدارێکی نهێنی و شاراوەی لەگەل شای ئۆردوون ئەنجام داوە
پەیامی کورد ... سەرچاوەگەلی ئیسرائیلی : بێنی گانتس دیدارێکی نهێنی و شاراوەی لەگەل شای ئۆردوون ئەنجام داوە .
بڵاوکراوەی ئیسرائیلی " یدیعوت اخرنووت " ڕایگەیاند کە وەزیری بەرگری ئیسرائیل ڕۆژی هەینی ڕابردوو دیدار و چاوپیکەوتنێکی نهێنی و شاراوەیان لەگەڵ مەلەک عەبدۆڵلای دووهەم ، پادشای ئۆردوون هەبووە .
بە پێی ڕاپۆرتی ئەم گۆڤارە ، ئەم دیدارە ڕۆژی هەینی ڕابردوو و لە ووڵاتی ئۆردوون ئەنجام دراوە
هەروەها دەڵێ کە بێنی گانتس لەگەڵ ئەندامانی حێزبی " شین و سپی " ڕایگەیاندووە کە هیوادارە پەیوەندی ئیسرائیل لەگەڵ ئۆردوون باشتر ببێت بە تایبەت کە " بێنیامین ناتانیاهوو " کەسایەتییەکە کە ئۆردوون ئامادەی پێشوازی کردنی نییە .
ئیسرائیل و ئۆردوون لە چەندین دەیەی پێشترەوە پەیوەندی فەرمی دیپلۆماتیک یان هەیە بەڵام لە ساڵەکانی ڕابردوو و لە دەوڵەتی ترامپ دا ئەم پەیوەندییە تا ڕادەیەک ساردبووەوە .
ئۆردوون بە شێوەی سوننەتی نێودەنگری نێوان ئیسرائیل و زۆرێک لە ووڵاتانی عەرەبی بوو بەڵام لەگەڵ دەستپێکردنی پەیوەندی فەرمی و نافەرمی نێوان ئیسرائیل و هەندێک لە ووڵاتانی دیکەی عەرەبی ئەم ڕۆڵەی ئۆردوون تا ئاستێکی زۆر بەرەو فەرامۆشی ڕۆیشتووە .
هەروەها دوای ئەنجام دانی ئەم پەیوەندییە نهێنییە ووڵاتی ئۆردوون لە بڕیارێک دا هێز و کەل و پەلی سەربازی و نیزامی لە سنوورەکانی خۆی لەگەڵ عێراق و سووریا جێگیر بکات .
لێرەدا گرینگی ئەم چاوپێکەوتنە و ڕوودانی شتی نوێ لە ناوچەکە خۆی لە خۆیدا جێگای گرینگیدان ە .
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە