سەرچاوەگەلی نافەرمی هەواڵ لە دەست بەسەرکردنی مەهدی جەهانگیری برای جێگری یەکەمی سەرۆککۆماری ئێران بۆ بەندیخانەی تاران دەدەن
پەیامی کورد ... سەرچاوەگەلی نافەرمی هەواڵ لە دەست بەسەرکردنی مەهدی جەهانگیری برای جێگری یەکەمی سەرۆککۆماری ئێران بۆ بەندیخانەی تاران دەدەن .
هەندێک سەرچاوەگەلی میدیایی و گەیاندنی هەواڵی نافەرمی هەواڵ لە دەستبەسەرکردنی مەهدی جەهانگیری برای جێگری یەکەمی سەرۆککۆماری ئێران و گواستنەوەی بۆ بەندیخانەی تارانی گەورە دەدەن .
جەهانگیری ئابووریناس ، بانکدار و سەهامداری گشتی بانکی گەشتیاری یە .
ئەو بە تاوانی چاقاخ کردنی پسپۆڕانەی پارە " ئەرز " بە بەهای ٦٠٧ هەزار و ١٠٠ میلیۆن یۆرۆ و هەروەها ١٠٨ هەزار دۆلار و بە بەهای ڕیاڵی ئێرانی ٢٦ میلیارد و ٨٢١ میلیۆن و ٤٨٠ هەزار ڕیال بە هۆی ڕاگواستنی ئەرز بە شێوەی نایاسایی بۆ دەرەوەی ووڵات مەحکووم بە دوو ساڵ بەند و دەست بەسەرداگرتنی پارە قاچاخ کراوەکەی و غەرامەی ٤ بەرامبەری بەها دەست بەسەرداگیراوەکانی بە ڕیاڵی ئەرزی قاچاخ بە واتا ٤ بەرامبەری ٢٦ میلیارد ڕیاڵ مەحکووم کراوە
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە