سەرچاوە ئەمنییەکان : ئەمریکا بەشداری لە ئەگەری هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران دەکات

پەیامی کورد   ...   سەرچاوە ئەمنییەکان : ئەمریکا بەشداری لە ئەگەری هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران دەکات

بەپێی ڕاپۆڕتی هەژماری فەرمی "ترور الارم" لە پلاتفۆرمی ئێکس، سەرچاوە ئاگادارەکان پشتڕاستیان کردووەتەوە کە ئەمریکا بەنیازە بەشداری لە هێرشە پلان بۆ داڕێژراوەکەی ئیسرائیل بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران بکات. ئەم بڕیارە دوای وەرگرتنی زانیاری نوێی ئەمنی دراوە.

ڕاپۆرتەکە دەشڵێت، ئەم گۆڕانکارییە لە هەڵوێستدا دوای ئەوە دێت کە پێشتر دۆناڵد ترامپ جەختی لەسەر ئەولەوییەتی دیپلۆماسی کردووەتەوە لەبری کردەوەی سەربازی، بەڵام ئێستا پشتیوانیکردنی ئیسرائیل لە دژی پرۆگرامی ئەتۆمی کۆماری ئیسلامی لە ڕۆژەڤدایە.
 


ئەم بابەتە 40 جار خوێندراوەتەوە